ناو: عەبدولڕەحمان
نازناو: عەبدولڕەحمان مەعرووف ڕەسوڵ
ناوی باوک: مەعرووف
رۆژی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەبدولڕەحمان مەعروف ڕەسوڵ
لەدایکبووی: 1967 - هەولێر.
ئاستی خوێندن: قۆناغەکانی سەرەتایی، لە نێوان ساڵانی: (1973 - 1978)، پۆڵی: (یەکەم تا پێنجەم)ی لە گوندی کورتاندرووی بناری چیای قەرەچووغ، پۆڵی شەشەمی لە قوتابخانەی گەرمیانی کوڕان لە گەڕەکی کوران (رزگاری)، ناوەندی لە نێوان ساڵانی: (1979 - 1982)، لە ناوەندی (14)ی تەمموز، ئامادەیی لەنێوان ساڵانی: (1982 - 1986) لە ئامادەیی ئازادی کوڕان تەواوکردووە.
بەکالۆریۆس لە بەشی زمانی کوردی، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر: (1996 - 1997).
$دەستپێک$
1984 - ڕۆژنامەی هاوکاری.
$کارنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی و فەرمی$
ئەندامی تیپی هونەری (کرمانج) بووە، کە لە ساڵی: (1983) لەلایەن (سەعدی عەلی)ی چیرۆکنووس و دەرهێنەرەوە لە ناوەندی لاوانی کورانەوە دامەزرا، بە ڕۆڵی (دکتۆر) بەشداری یەکەم شانۆگەری ئەم تیپەی بە ناوی: (ژانی گوندەکەمان) کردووە.
لەنێوان ساڵانی: (1995-1996)، لە ڕادیۆی نیشتیمان، دەنگی پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان، دەستەی نووسەران بووە و چەند بەرنامەیەکیشی ئامادە و پێشکەشکردووە، لەوانە: ئەدەبستان، دەروازەی ڕۆشنبیری، کەرنەڤاڵی شیعر، .. هتد.
لە ڕێکەوتی: (27-10-1997) فەرمانی دامەزراندنی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وەک مامۆستا لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دەرچووە و ڕۆژی دواتر لە ئامادەیی گوندی: (سەرچیا)ی سەر بە شارەدێی هەریر دەستبەکاربووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ چەند ئامادەییەکی دیکە و ئێستا لە ئامادەیی بازرگانی پیشەی ئێوارانی هەولێری کوڕان مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە.
لە ساڵی 1998ەوە تا ناوەڕاستی ساڵی 2011، دوا ژمارەی گۆڤاری کاروان، وەک هەڵەگر و نووسەر و بەرپرسی بەشی زمانەوانی کاری کردووە.
لەنێوان ساڵانی (2008-2009) لە گۆڤاری (خۆری ئیسلام)ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەک هەڵەگر و وەرگێڕی چەند گۆشەیەک کاری کردووە.
لە ڕۆژنامەی (ستایل) وەک هەڵەگر کاری کردووە.
لە گۆڤاری (ئابووری سیاسی)ی سەندیکای ئابووریناسان کاری کردووە.
لە گۆڤاری (نووسەری نوێ)ی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە ساڵی (2006)ەوە تا دوا ژمارەی کاری کردووە.
هەڵەگری ئینسکلۆپێدیای هەولێری کردووە، کە زیاتر لە سێ ساڵ پێیەوە خەریک بووە و لە (10) بەرگدا، بە زیاتر لە (5,000) لاپەڕە لە کۆتایی ساڵی (2009) لە چاپخانەی (گرین گالۆری) لە لبنان - بەیرووت چاپ بووە.
بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی بەدرخان بووە، بەر لەوەش بەرپرسی (کەلچەری بەدرخان) بووە، کە پاشکۆی هەفتەنامەکە بوو و تایبەت بە دونیای ئەدەب بوو.
لە ڕێکەوتی (15-5-2006) لە گەشتێکی ڕووناکبیری بۆ وڵاتی سوریا و لوبنان لەگەڵ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان بە هاوڕێیەتی کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند بەشداری کردووە.
لە تەمووزی (2011)، لەگەڵ پۆڵێک نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس، ڕۆیشتوونەتە ئەستەمبوڵ و لەوێشەوە بەرەو پاریس و فڕەنسا فڕیون و چوونەتە (سیڤەر)، بەشدارییان لە فێستیڤالی بەدرخاندا کردووە و دواتریش ڕووی کردۆتە وڵاتانی بەلجیکا و ئەلمانیا و هۆڵەندا و نەرویج.
لە ژمارە (25)ەوە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ڕۆژنامەنووس)بووە، کە گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتە بە کلتووری ڕۆژنامەنووسیی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەری دەکات.
لە ڕێکەوتی (12-12-2012)، لە ئەکادیمیای کوردی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری بیبلۆگرافیای کتێبی کوردییە، کە پڕۆژەکە تا ڕاپەڕین تەواوبووە و ئامادەی چاپە.
لە ئەکادیمیای کوردی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری بیبلۆگرافیای فەرهەنگی کوردییە، لە دوا قۆناغی دایە.
لە ساڵی (2011)ەوە لە خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە وەک سەرپەرشتیاری زمانەوانی کاردەکات و تا ئێستا بەردەوامە.
زمانەکانی کوردی (دایک)، عەرەبی و فارسی و هەندۆکەک ئینگلیزی دەزانێت.
ئەندامی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانە.
$بەرهەم و چاپکراوەکانی$
1- لە ساڵی (1994)، گۆڤارێکیان بەناوی: (ئاژێر) لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی کوردی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، دەرکردووە و تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە.
2- کۆمەڵە نووسەرێک، دوایین گرێکوێرە، کۆمەڵە چیرۆک، وەرگێڕان لە فارسی و عەرەبییەوە، لە بڵاوکراوەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، چاپی یەکەم، چاپخانەی هاوسەر، هەولێر.
3- ورال، تیری شکاو، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتی زنجیرە کتێبی منداڵان، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر.
4- لە کەناری هزر و زمان و ئەدەبدا، وتار و لێکۆڵینەوە، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی بڵاوکردنەوەی هەولێر، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر.
5- گومان و بەدگومانی، بابەتگەڵێک، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد: (60)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
6- مەولوودنامەی پێغەمبەر (د. خ) زەینەب خان مەلا ڕەئووف خادم سوجادە (کچە کورد)، وەرگێڕانی لە تورکییەوە: شێرزاد شێخ محەمەد، توێژینەوە و پێداچوونەوە: عەبدوڵڕەحمان مەعرووف، چاپی یەکەم، چاپخانەی فێربوون.
7- ئێستاتیکا و جیاوازی، هەڤپەیڤین، لە بڵاوکراوەکانی خانەی موکریانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی هێڤی، هەولێر.
8- ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر بە شەش بەرگ و (3330) لاپەڕە، ، کە زیاتر لە (10) ساڵی تەمەنی مژوولی بووە:
- بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 484 لاپەڕە.
- بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 520 لاپەڕە.
- بەرگی سێیەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 662 لاپەڕە.
- بەرگی چوارەم، چاپی یەکە م، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 608 لاپەڕە.
- بەرگی پێنجەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 364 لاپەڕە.
- بەرگی شەشەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی مەتین، تاران، 2021، 692 لاپەڕە.
9- جگە لە چیرۆک لێرە و لەوێ کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵان و بابەتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و کاری وەرگێڕانی کردووە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوی کردوونەتەوە.
پڕۆژە:
10- لیۆنارا ئارتوور هوون بلو، دەیناسوورەکان، بابەتی زانستی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
11- ئاریانا کاندل، ڕۆزا. م. کۆرتوو، لە میواندارییەکاندا ئاگاتان لە هەڵسوکەوتی خۆتان بێت، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
12- زۆزا ڤێربوا، بەورە گچکۆکەکە فریای منداڵان دەکەوێت، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
13- زۆزا ڤێربوا، فیلە بچووکەکە کارێک دەکات نەترسێت، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
14- زۆزا ڤێربوا، پێنگوینە چکۆلەکە بەقسە دێت، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
15- ئەندرۆ بێرنێر، کێشەکانی گوجیلە سەگەکان، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
16- جودی مک ئیڤوین، هێلکەی ونبوو، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
17- برایان مۆزس، من تەنیام، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
18- براون واتسۆن، ئیژدیهای کەبابچی، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
19- کەری گۆرانیبێژ، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، هاوبەش لەگەڵا کەمال عەبدولڵا حەسەن، لەبن چاپە.
20- بیبلۆگرافیای کتێبی کوردی، کە پڕۆژەکە لە سەرەتاوە تا ڕاپەڕین ئامادەیە.
21- فەرهەنگی فەرهەنگان.
22- کۆمەڵێک دیداری ڕۆژنامەوانی و ئەدەبی.[1]