مەزاری کێلەسپی
مەزارێکە دەکەوێتە گوندی(#کێلە سپی#) سەر به ناوەندی(#کۆیە#)، ناوی گوندەکەش لە کێڵی ئه و گڵکۆ و مەزارەوە هاتووە، کە بەرزیەکەی(160)سانتیمەترە، خەڵکی ئاوایی لە کۆندا بۆ(مراز حاسڵ) بوون و چارەسەری نەخۆشیەکان سەردانیانکردووە، ئەمڕۆ گۆڕستانێکی گەورەیە و خەڵکی ئاواییەکە مردووی لێ دەنێژن.[1]