مافور
مەهفور؛ مافویر؛ مەحفیر؛ فەرش؛ مافویر؛ قالی؛ سجادە
– ڕایەخێکی بەنرخە؛ بە تەون دەچێنرێ؛ زۆر جۆری هەیە وەک سەرەناز و لاکێش.
لەم بەشانە پێکدێت: لێوار؛ ڕەوشت؛ مێراب؛ قوچەک؛ سیوەرۆک؛ سپیلک؛ ساکار.
– ناوی مافور؛ ناوی عەردەکەی بە ڕەنگەکەیە وەکوو: ناولەسوور؛ ناولەڕەش؛ ناولەزەرد؛ ناولەکەسک.
– نەخش و نیگارەکەی؛ نیگاری جوانجوان مافور دەڕازێنرێتەوە؛ وەک: ڕەشبەلەک؛ فنجان گوڵەسێو؛ قەمزە و توشتی؛ پێ قلە؛ ئەستورک.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!