ناونیشان: باربادۆس
ئامادەکردن: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
وڵاتێکی دوورگەییە لە دوورگەکانی ئەنتیڵی بچووک. درێژیەکەی 34کم وپانیەکەی 23کم و ڕووبەرەکەی 431کم. دەکەوێتە ڕۆژئاوای زەریای ئەتڵەسی بە دوری 100کم لە دوری دوورگەی ویندوارد و دەریای کاریبی. وە 400کم لە دوورگەی ترینیداد و تۆباگۆ دوورە.
دەکەوێتە سەر بازنەی پانی 13⁰ی باکوور.
هێڵی درێژی 59⁰ی ڕۆژئاوا.
پایتەخت و گەورەترین شار: بریج تاون.
زمان: ئینگلیزی.
ژمارەی دانیشتووان: 300هەزار کەس.
دراو: دۆلاری باربادۆس.
چڕی دانیشتووان: 660کەس/کم2
ناوەندی تەمەن: 75ساڵ.
جۆری حوکم: دیموکراتی پەرلەمانی و پاشایەتی دەستوری.
شاژن 2022: ئیلیزابێتی دوەم.
حاکمی ئێستا 2022: کلیفۆرد هزبندز.
سەرۆک وەزیران: میا ئامور موتلی.
سەربخۆیی: 1967.
لەژێردەستی: شانشینی یەکگرتوو.
داهاتی ناوخۆ: 6.175ملیار دۆلار.
دورگەکە لەسەرەتادا لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانی و پورتوگالیەکان بوو کە ناوی لوس باربادۆس یان ئۆس باڕبادۆس بوو بەڵام لەساڵی 1625کەوتە ژێر دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوو.
ژمارەی دانیشتووانەکەی 300هەزار کەسن، نزیکەی 80هەزار کەسیان لە شاری بریج تاون ئەژین کە گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتەکەیە، لەساڵی 1966یش وڵاتی باربادۆس سەربەخۆ بوو لەژێر دەستی بەڕیتانیا و بوو بەیەکێک لەوڵاتە کۆمنوێڵسەکانی بەڕیتانیا.
$ناوەکەی$
بەپێی گێڕانەوەی نەوەکانی ئۆراواکینەکان ناوی کۆنی باربادۆس (ئیشورۆگانایم)ه.واتە زەوی سور لەگەڵ ددانی سپی.
لەوانەێە لەبەر بەردە سورەکانی بێت یان بە هۆی کەناره سپیەکانی.
ناوەکەی ئێستاشی لەوکاتەوە نرا کە پوورتوگالیەکان لە کاتی ڕۆیشتنیان بۆ بەڕازیل یەکەم کەسی ئەوروپی بوون دابەزینە سەر دوورگەکە و ناویان نا(باربادۆس)واتا ڕیشدار، کەدەگەڕێتەوە بۆڕەگی دار هەنجیر کە دەڕواتە قوڵیەکی زۆرەوە.
$مێژوو$
مێژووی جێگیربوون لەم دوورگەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوار یان حەوتی زایینی لەلایەن هیندییەسورەکانەوە، لەلایەن کۆمەڵەیەکەوە کە ناسراون بە(سالادوید بارانکوید). وە لەسەدەی سیانزەهەمیش نەتەوەی کاریب هاتنە دوورگەکە. دواتر لە نیوەی سەدەی شازدەهەم وحەڤدەهەم کاتێک پورتوگال دورگەکەی کۆنتڕۆڵ کرد زۆربەی دانیشتووانی ئۆراواکینیان کرد بە کۆیلە.
$حکومەت وسیاسەت$
باربادۆس لە 30ی کانونی یەکەمی 1966سەربەخۆ بوو. وڵاتەکە پاشایەتی دەستوری و دیموکراتی پەرلەمانیە، شاژنی شانشینی یەکگرتوو ئیلیزابێتی دووەم شاژنی ئەم وڵاتەیە و حاکمەکەشی کلیفۆرد هزبندزە 2022.
سیستەمی سیاسی لە باربادۆس لە دەوری دوو پارت دەسوڕێتەوە ئەوانیش: پارتی کاری دیموکراتی و پارتی کرێکارانی باربادۆسی پێشەنگ.
$جووگرافیاو ئاو و هەوا$
دوورگەی باربادۆس دوورترین دورگەی ئەنتیلی بچوکە، بەرزترین خاڵیش لە دوورگەکە چیای هیلابیە کە 340 مەتر بەرزە، دورگەکە دەکەوێته زەریای ئەتڵەسی لەڕۆژهەڵاتی دوورگەکانی تری هیندی ڕۆژئاوا.
دورگەکە لەڕووی جیۆڵۆجیەوە لە بەردی کلسی مەرجانی دروست بووە بە ئەستوری 90م.
ئاو و هەواکەشی مامناوەندی یەکسانەیه، ماوەی باران بارین لە نێوان مانگەکانی حوزەیران - تشرینی دووەم دایە، وەرزی وشکیش لە نێوان مانگەکانی کانونی دووەم - ئایاردایە، بڕی باران بارینیش ساڵانە لەنێوان 1000بۆ 1200ملم دایە.
$دابەشکردنی کارگێڕی$
باربادۆس دابەشدەکرێت بۆ 11یەکەی کارگێڕی کە لەئاستەکانی سەرەتاوە پێیان دەوترێت (Parish) کەنیسە.
قەبارە و شێوەی یەکە کارگێڕیەکان بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری هەیە لەسەر ژمارەی کێڵگەکانی لۆکە و قامیشی شەکر و و توتن کە لەکاتی ئیستیعماریدا هەبووە لە باربادۆس.
$یانزە یەکە ئیداریەکەو ڕووبەرەکەیان ئەمانەن:$
1-سانت شیرش: 57کم2.
2-سانت اندرۆ: 36کم2.
3-سانت جۆرج: 44کم2.
4-سانت جەیمس: 31کم2.
5-سانت جۆن: 34کم2
6-سانت جۆزێف: 26کم2
7-سانت لوسی: 27کم2.
8-سانت مایکڵ(بریج تاون): 39کم2.
9-سانت پیتەر: 34کم2
10-سانت فیلیپ: 64کم2
11-سانت تۆماس: 34کم2.
$ئابووری$
باربادۆس پلەی 51ەمینی هەیە لە نێو دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهاندا، لەڕووی داهاتی ناوخۆ و داهاتی تاک کە 14هەزار دۆلاری باربادۆسیە، باربادۆس تا حەفتاو هەشتاکانی سەدەی بیستەم ئابوریەکەی تەنها لەسەر قامیشی شەکر بەندبوو بەڵام دواتر ڕوویکردە ئابووریەکی جۆراوجۆر و پیشەسازی گۆڕاو گەشتوگوزار.
گرنگترین پیشەسازیەکانیشی دەرهێنانی گازی سرووشتی، پوختکردنی نەوتی هاوردەکراو لە ڤەنزوێلاوە، هەروەها پیشەسازی کارەبا و پاککەرەوەکان و خواردنەوە گازیەکان.
$دانیشتووان$
ژمارەی دانیشتووانی باربادۆس 300هەزار کەسە، ڕێژەی گەشەی دانیشتووان (0.33%)
90%ی دانیشتووانی باربادۆس کە پێیان دەڵێن(باجانیەکان) لەڕەگەزی ئەفریقیەکانن، ئەوەشی ماوەتەوە لەئەوروپیەکانن (ئەنگلۆ باجانیەکان و یۆرۆ باجانیەکان) لە بەڕیتانیا و ئێرلەندا هەروەها هیندی و چینی و موسوڵمانەکان پێکهاتوون. لەدوای ئەفریقیەکان هیندیەکان دووەم گەورەترین کۆمەڵەن و ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێشخستنی ئابووری دوورگەکە هەیە، یۆرۆ باجانیەکان 4%ی دانیشتووان پێکدێنن و لەسەدەی شانزەهەمی سەدەی بیستەمەوە لەباربادۆسن. 40هەزار دانیشتووانی ئەم دوورگەیە سپی پێستن.
$ئاین$
زۆربەی دانیشتووانی باربادۆس ئەفریقی و ئەوروپیەکانن کە 95%ی لەسەر ئاینی مەسیحین، کەمە ئاینەکانی تریش هیندۆسی و موسوڵمان و جولەکەن.[1]