نووسینی: وفایی
$تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا$
ئەم هۆنراوەیە لەلایەن هونەرمەندنی نەمر (#محەمەدی ماملێ# ەوە کراوە بە گۆرانی
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
تابی سەری کوڵمت بوو کە وا زولفی بە با دا
یا ڕۆژی ویسالت شەوی هیجرانی وە لا دا؟
خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر
یاخۆ حەبەشی زادە لەنێو ئابی بەقادا؟
خوێنین جگەرن تالیبی ئەو زارە دوو عالەم
ئەو جەوهەرە بۆ هیچێ بە دوو عالەمی نادا
هەر تارە کە وا مەسکەنی بارێ دڵ و ڕۆحە
سەد ڕۆحی بە با دا کە بە داو پەرچەمی بادا
بازاڕی شکا وەک دڵی زارم گوڵ و نافە
تا تای سەری زولفی کە بەسەر عاریزیدا دا
ئەو زارە کە وا هەر بە تەبەسسوم هەیە حاڵی
پیرێکە دەڵێی گا لە بەقا گا لە فەنادا
حەیرەتزەدەیی نێرگس و ئەبرۆتە (وەفایی)
کافر نییە وا مەست و لە میحرابی دوعادا
[1]