دەقی پرسەنامەکەی مام خدر ڕوسی:
برای بەڕێزم کاک کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی بالای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید)م بیست، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێ.
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!