دەقی پرسەنامەکەی مۆنا قەهوەچی:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەرێز/ کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبێ (زوبێدە سەعید ئۆمەر)، دایکی بەرێزتانم بیست، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسه و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و بنەماڵە و سەرجەم کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سێبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!