دەقی پرسەنامەکەی جەمال پوورکەریم:
سڵاو و ڕێز
برای بەڕێز و خۆشەیست و تێکۆشەرم کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بیستنی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خەمبار و پەرۆشی کردین و لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان لە خەم و پەژارەتان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گشت خزم و ئەندامانی بنەماڵەتان دەکەین و لەشساخی و تەمەندرێژیتان ئاواتمانە.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
سەرۆکی گشتی
جەماڵ پوورکەریم
9ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی
28ی فێوریەی 2022ی زاینیی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!