ناو: سەمیرە
نازناو: سەمیرە کەریمات
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: #07-04-1963#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو سەميره محەمەد حوسێن قەنبەر کاکەيی.
رۆژنامەنووس و چالاکوان له بواری ژنان، لەدایکبووی ساڵی 1963 لە #کەرکووک#، دەرچووی ئامادەيی وێژەيی له ساڵی 1983 له دواناوەندی فەلەستينی کچان.
هاوسەرگيری لەگەڵ هونەرمەند (ماجید باوەمير) کردووه، خاون سێ کچ و کوريکە بەناوەکانی (رەوەند، سۆما، #مەهتاب ماجید# و مير).
هەر لەتەمەنی منداڵييەوه لەناو خێزانێکی ڕۆشنبير و هونەر دۆست پەروەرده بووه حەز و ئارەزوی گۆڕان و نوێبوونەوەی هەیه.
خاتوونێکی مرۆڤ دۆست و چالاک و کورد پەروەر و بوێره.
هەميشە داکۆکی له مافی ئافرەتان کردووه و چەندين چالاکی سەر شەقامی هەيه لەو بواره بۆ بتەو کردنی پێگەی ژن له نێو کۆمەڵگەی عێراق و به تايبەت #کەرکووک#.
کەسايەتييەکی دژه باوه و بۆ ئازادی ژن هەنگاوی باشی پيکاوه و دژی داب و نەريته کۆنەکان کاری کردووه.
ئێستا ساڵی 2022 سەرپەرشتياری گرۆپی (بۆنەی کاکەييەکان) له تۆره کۆمەڵایەتييەکان که نزيکەی 5000 ئەندامی کاکەیی تێدايه.
لەگەڵ ڕێکخراوه مەدەنييەکان کاری کردووه بۆ کەمکردنەوەی هەژاری له نێو کۆمەڵگای کوردی و کاکەيی.
بانگيش و بەژداری دەيان کۆنفراس و سيمينار و وۆرک شۆپ و خول و ڤيستيڤال و بۆنه و ئاهەنگه نەتەوەييەکانی کردووه.
چەندین بڕوانامه و ڕێزلێنان و بەشداربوونی هەيه له بوارەکانی ژنان و کۆمەلايەتی و چالاکيه مەدەنييەکان وەکو بەرقەرار کردنی ئاشتی و پێکەوه ژيان.
له ساڵی (1987 تا 1994) بەفەرمی دامەزراوه له (الشرکه العامة للأسواق المرکزية)
دواتر گوازراوەتەوه بۆ فەرمانگەی داد (1994 تا 1998) له کەرکووک له دادگای ئيستئنافی کەرکووک (محکمة استئناف کرکوک).
بۆ ماوەی سێ مانگ له ساڵی 2006 له ڕێکخراوی خۆر کاری کردووه.
بەرێوەبەری سه نتەری بينايی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بووه له سالی 2006.
له ساڵی 2008وه ئه ندامی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانه.
ماوەی پێنج ساڵ(2008 تا 2012) له (دەزگای ڕۆژ بۆ پێگەياندنی ئافرەت و داکۆکی کردن له مافەکانی) کاری کردووه و له دەستەی نووسەرانی دوو گۆڤار بووه لەو دەزگايه (کۆماری ڕۆژ) بەزمانی کوردی و گۆڤاری (أنامل) بەزمانی عەرەبی وه دەيان بابەتی له پرسی ژنان و کۆمەڵايەتی نووسيوه له ڕۆژنامه و گۆڤارەکانی کوردستان و عێراق به هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
چەندین چالاکی سەر شەقامی ئه نجام داوه له گەڵ گروپی (نا بۆ توند و تيژی دژ به ژنان له کەرکووک)
له ساڵی2013 دووباره دامەزراوه له پەروەردەی کەرکووک وەکو نووسەر له قوتابخانە، دوای دەست لەکارکێشانەوەی له ساڵی 1998 بەهۆی سياسەتی بەعسی توند ڕەو بەتوومەتی به پێشمەرگەبوونی برايەکی له نێو ڕيزەکانی يەکێتیی نيشتمانی کوردستان و نووسينی ستوونيک له ڕۆژنامەی (الجمهورية) ساڵی 1991 که دواتر له (دەنگی گەلی کوردستان بڵاوکرایەوه له بەشه عەرەبيەکەی له برگەی (من لسانک أدينک) که بووه هۆی گواستنەوەی له دەزگای(الاسواق المرکزيە) بۆ (دادگای ئيستئنافی کەرکووک) به برياری کاربەدەستانی ئەوکاتی عێراق.
خاوەن ئەزموون و شارەزاييەکی زۆری هەيه له هەموو بوارەکانی ژيان.
له ساڵی 2013 وەکو ژنی نمونەيی (المرأة المثالية) هەڵبژێردرا و خەڵات کرا لە لايەن بەرێوەبەرايەتی گشتی پەروەردەی کەرکووکەوە.
له ساڵی 2018وه وەکو خۆبەخش کاری کردووه له ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی (World Vision).
له ساڵی 2013 تا 2022 نووسەره له قوتابخانەی (اليمامة) لەسەر ميلاکی گشتی پەروەردەی کەرکووک.[1]