ناو: ڕەوەند
ناوی باوک: سەباح
رۆژی لەدایکبوون: #09-10-1977#
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
$ژیاننامە$
رەوەند سەباح لە 09-10-1977 لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شارۆچکەی شەقڵاوە تەواو کردووە.
ساڵی 1996 بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی سەلاحەددین وەرگرتووە.
لە ساڵی 2010 ماستەری لە بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی #سلێمانی# وەرگرتووە.
ئێستا 2022 قوتابی دکتۆرایە لە بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی #سۆران#.
لەو ماوەیەدا، چەندین وتار و کتێب و توێژینەوەی زانستی بڵاوکردۆتەوە، دەیان توێژینەوەی لە بوارە جیاجیاکانی زمانی ئینگلیزی بڵاوکردۆتەوە، هەروەها زیاتر لە (6) کتێبی وەرگێڕاوە و بەچاپی گەیاندوون، لەوانە کتێبی مێژووی و زمان، دەیان وتاری پەروەردەیی و گەشەپێدانی مرۆیی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکردۆتەوە.
لە چەندین قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆی کوردستان مامۆستا بووە، ئێستا 2022 بۆ ماوەی (10) ساڵە لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی مامۆستایە.
ئەندامی سەندیکای نێودەولەتی یەکێتی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی بۆ فێرخوازانی بیانییە.
خاوەنی گرانتی فوڵبڕایتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە بۆ فێرکردنی نایاب و پڕۆگرامی دەسکەوتەکان.
$کتێبە وەرگێڕدراوەکانی:$
- هەنگاوێک بەرەوە وەرگێڕان.
- سەفەرنامەی جۆن گۆردن لۆریمەن بۆ باشووری کوردستان.
- مێژووی زمانی ئینگلیزی.
- ڕاپۆرتی داگیرکردنی #پێنجوێن#.
$بەرهەمی هاوبەشەکانی لەگەڵ #دڵشاد کاوانی#$
سەرکەوتن دوای شکست.
بیرۆکەکانی سەرکەوتن.[1]