قوماش 97
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
سوڕاینەوە لای سوق مەرکەزی، دیتم مەنشەئەکی شینی یابانی ڕاوەستابوو، چووینە پێش و سایەقەکە گۆتی: سواربن، ئیدی سواری مەنشەئەی بووین و لە ڕێزی سێیەمی کورسیەکان دانیشتین، هوردە هوردە و قل قلە خەرک دەهات، دەوری سێ چارێگی پێچوو مەنشەئە پڕبوو، سایەقەکە ناوی خوای هینا و گێڕی گۆڕی و بەڕێکەت، لەگەر سەفینی کەتینە قسە و هوردە هوردە ئێکدیمان ناسی، گۆتی: مارمان لەکورانە و ئەمە مەعمەلی دۆندرمەمان هەیە، ناویشی موڕەتەبات سەفینە، گۆتم: ڕاست دەکەی، ئەو ناوەم گێ لێبووە، گۆتی: لۆ کێ ڕەوان کرای؟ گۆتم: لای جسر دیالەی! گۆتی: وەڵلا ئەمنیش لۆ وێ ڕەوان کرایمە، گۆتم: زۆر باشە پێکەوە دەچینە ئوتێلەکی و سبەینێ بەڕێدەکەوین لۆ معەسکەری، گۆتی: ئیشاڵلا!
مەنشەئەکە لە توزخورماتووی ڕایگرت و سایەقەکە گۆتیە نەفەرەکان: دابەزن چشتەکی بخۆن و پاشی بیست دەقەی بەڕێدەکەوینەوە، هاتینە خوارێ، سەفین گۆتی: برسیت نیە؟ گۆتم: ناوەڵلا، نیوڕانێ داکم نانەکی باشی لۆ کردبووم، چونکە دەبمە عەسکەر، گۆتی: وەڵلا ئەمنیش هەروەها، مادام وەیە با چایەکی بخۆینەوە، سەرو چایەمان خواردەوە و کەتینە قسەی خۆش، دەوری بیست دەقەکی پێچوو مەنشەئەکە هۆڕنی لێدا، ئیدی سواری مەنشەئەی بووین و بەڕێکەتین!
لە سەیتەرەی ڕاشدیەی پێش داخیل بوونی بەغدایێ، ئەمەیان هینا خوارێ، ئینزیباتەکە گۆتی: هەرکەس جانتای خۆی بەدەست بگری و زنجیری جانتای بکاتەوە و ڕێز بی! ئیدی هەرکەسە دەستی دا جانتای خۆیی و بەڕێز ڕاوەستاین، یەک یەک تەفتیشی جانتای دەکرد و داوای هەویەی دەکرد، ئەگەر گومانی لە ئێکەکی بکردبا، لەلایەکی جودای دەکردەوە، نۆرەی من هات، دەسی لەناو جانتای وەرداو بە هوردی گەڕا، قورئانەکی گچکەی دیتەوە، تەماشای کرد و بەینەکی تەماشای کردم، گۆتی: هەویەت بدە! ئەمنیش کتابەکەی تەجنیدم پیشان دا، وەریگرت و خیندیەوە و گۆتی: سواری مەنشەئەی بە! سەفینیش ئیزن داو ئەویش بەسەکەت! لە تەنیشتم دانیشت و گۆتی: نازانم کەنگی لەکۆر ئەو گەوادیەی دەبینەوە! هیچ قسەم نەکرد و بێدەنگ بووم!
سێ چار نەفەریان گێڕاوە و ئەمەیان بە ڕێکرد، بەینەکی باش ڕۆیشتین و گەیشتینە ناو بەغدایێ، مەنشەئە ڕۆیی و چوو لە نەهزەی ڕایگرت، کەوا گەراجەکی گەورەی لێیە و هەرچی تەکسی و مەنشەئەیە لەوێوە بەڕێ دەکەوی لۆ شارەکانی دی! هاتینە خوارێ، تەماشا سعاتم کرد، سعات هەشت و نیوی شەوێ بوو، لەگەر سەفینی دەستمان دا جانتایی و گۆتم: کێوە بچین؟ گۆتی: با بچینە سەعدونی، ئوتێلی باش و خاوینی لێیە، لۆ نان خواردنێش پڕی مەتعەمی کوردانە و پاک و خاوینە! گۆتم: زۆر باشە، ئەتوو شارەزای؟ گۆتی: تەکسیەکی دەگرین و دەچین! گۆتم: دەیاڵلا! تەکسیەکمان گرت و گۆتمان بمانبە سەعدونی! گۆتی: سواربن، سوار بووین، کابرا زانی کوردین، گۆتی: خەرکی کێندەرن؟ گۆتمان هەولێر، گۆتی: ئەمنیش کوردی فەیلیمە، چۆنی باش کاکا! گۆتمان: باشین بژی، کابرا دابەزیە سەر حوکمەتی، سەفین نووقرچەکی لێدام و وەکی برێی گۆتی: قسان نەکەی! کابرا زۆری گۆو ئەمەش قەرانقووپ، گەیشتینە سەعدونی، دینارەکمان دایێ و دابەزین! گۆتمە سەفینی: شارەزای ئوتێلەکانی؟ گۆتی: کۆرانی ئەودیووی پێی دەرێن بەتاوین، زۆربەی ئوتێلەکان ئی کوردانە، با بچینە وێ، لە جادەی پەڕینەوە و بەڕێکەتین، بڕەک ڕۆیشتین گەیشتینە ئوتێڵەکان، لە ئوتێلی سەرێ ڕەش لامان دا، ناومان نووسی و کلیلی ژۆرەکیان داینێ و کوڕەکی میسری وەگەرمان کەت و سواری مەسعەدی بووین و ئەمەی هەتا دەرکەی ژۆرەکەی برد، سوپاسمان کرد و ڕوبعەکم دایێ، دەجار ئەو ڕوبعە دینارەی ماچ کرد و بە نیوچەوانی وەنا و گۆتی: متشکر یا بیە(سوپاس گەورەم)!
چووینە ژۆرێ، دوو سیسەمی لێبوو، هۆر و حەمام و ئاودەستی خۆشی هەبوو، تەلەفۆن داخیلی و تەلەفزیۆنیشی تێدابوو، جانتامان داناو گۆتمە سەفینی برسیت نیە؟ گۆتی: زۆر نا، ئەگەر دەشرێی دەچین لە خوارێ لەفەکی دەخۆین، بەرامبەر ئوتێلیش مەتعەم شەقراوە هەیە، تکەو کەبابەکی عەنابی هەیە! گۆتم: وەڵلا پێم باشە هیچ نەخۆین، ئەمن زۆر ماندیمە، نوێژەکەی دەکەم و دەنووم، گۆتم: ئەمنیش هەر وەدەکەم، سبەینێ سعات هەشت هەردەستین و دەچینە معەسکەری! ئیدی جلکمان گۆڕی و نوێژمان کرد و لێمان پارداوە! چونکە ماندی بووین و پێنج شەش سعات بە ڕێیێ وەبووین زوو خەومان لێکەت!
نوێژی بەیانیم کرد و پارم داوە، وەختەکی سەفین گازی کردم، گۆتی: هەستە جلکت بگۆڕە بابڕۆین، هەستام ئاوەکم بەخۆم داکرد و جلکم لەبەر کرد و ئەو پارەی پێمبوو لە گیرفانم داناو دەفتەر خدمە و کتابەکەشم هەرگرت و چووینە خوارێ، بە کاتبی ئوتێلەکەمان گۆ: کەل و پەلمان هەر لەو ژۆرەیە و ئەوشۆش لێرە دەبین! گۆتی: کێشە نیە و بەچاوان.
چووینە دەرێ، چایخانەک لەوناوەی هەبوو، نان و ماست و قەیماغ و چایەی دەفرۆشت، دانیشتین و نان و قەیماغەکمان خوارد و دوو چایەمان لەسەر کرد، تەکسیەکمان گرت و بەڕێکەتین لۆ لای جسر دیالەی!
سایەقەکە بەینەکی باش ڕۆیی و وەکی گەیشتەوێ، لەسەر جادەی دایناین و بە پەنجەی ئیشارەتی لۆ دیوارەکی درێژی برند کرد و گۆتی: ئەوە معەسکەرەکەیە! دینارەکمان دایێ و بەڕێکەتین لۆ معەسکەری، گەیشتینە دەرکەی جوندیەک ڕاوەستابوو، سەلاممان لێکرد و کتابەکەمان پیشان دا، دەستی درێژکرد لۆ بینایەکی و گۆتی: بڕۆنە ئەو بینایەیی و کتابەکەیان بدەنێ! چووینە ژۆرێ و بە پیاسە چووینە لای بینایەکەی، لەوبەر و ئەوبەری جادەی عەسکەرەکی زۆرمان دەدیت تەدریبیان دەکرد، هەبوو غاریان دەدا، هەبوو لەسەر زگ دەیانخشاندن و هەشبوو وەرزشیان پێدەکردن، هەشبوو لەناو قوڕێیان وەردەدان، سەفین گۆتی: سەتاسەت جێی من و توو ناو ئەو قوڕاوەیە، گۆتم: کوو دەزانی؟ گۆتی: زۆری دەوێ هەتا فێرە ئەو بەزم و ڕەزمە دەبین!
گەیشتینە بینایەکەیی و چووینە لای پەنجەرەکی، کتاب و دەفتەر خدمەمان تەسلیم کرد، بەینەکی پێچوو شتیان لەسەر نووسی و دەفتەر خدمەکەیان گێڕاوە، گۆتیان بڕۆن لەبن ئەو دارێهێ ڕاوەستان و وەکی بوونە بیست کەس دەتانبەین جلکتان بدەینێ! چووین لەوێ ڕاوەستاین و هوردە هوردە عەسکەری دیش دەهاتن، وەختەکی بووینە بیست کەس! جوندیەک هاتە دەرێ و گۆتی: وەرن! کەتینە دوی و ئەمەی بردە لای قاعەکی گەورە، نائیب زابتەک لەوێ ڕاوەستابوو، گۆتی: سەیدی ئەوانە تازە هاتینە و جلکیان بدێ، ئەویش بەینەکی تەماشای کردین و گۆتی: پێنج پێنج ڕاوەستن! پێنج پێنج ڕاوەستاین و جلکی هینا دەرێ، پێنج پێنج کۆمەر دایدەنا، تەماشا قەد و بارای کردین و دەستی لۆ جلکەکی درێژ کرد و گۆتی: ئەوەی ببە! جلکمان وەرگرت، قاتەکی عەسکەری بوو، پۆستار بوو، نیتاق بوو، بێریە بوو! چووینە لایەکی تەماشامان کرد، ئەمن ژمارەی پێم چل و یەکە، پۆستارەکە ژمارە چل و چاربوو، چووم بە نائب زابتەکەم گۆ: گۆتی: لەگەر برادەرەکانت بگۆڕەوە، ئەمە نایگۆڕین، چەندی هاوارم کرد کەس لەگەری نەگۆڕیمەوە، سەفین گۆتی: سبەینێ ئێکەک هەر دەبی وەکی توو پۆستاری مەزبووت نەبی، هەنگی بگۆڕەوە، نائیب زابتەکە هات و گۆتی: هەستنەوە، هەستاینەوە و گۆتی: سبەینێ سعات حەفت لێرە دەبن، سەرو ڕدێنتان سفر دەکەن، ئەگەر نا لەناو ئەو قوڕاوەتان وەردەدەین، یاڵلا بڕۆنەوە دەی! کەل و پەلەکەمان هەرگرت و بە ڕێکەتین لۆ ئوتێلی!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!