ناو: وریا
ناوی باوک: ڕەئوف
نازناو: جەلیزادە
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (وریا ڕەئوف ئەحمەد ئەسعەد جەلیزادە) ناسراو بە (وریا جەلیزادە) لە ساڵی (1962) لە گەڕەکی بایزئاغای #کۆیە# لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەی حاجی قادر لە کۆیە تەواوکردووە و لەخانەی مامۆستایانی #هەولێر# وەرگیراوە و ساڵی خوێندنی (1980-1981)ی ئەو خانەیەی تەواوکردووە، لە ساڵی (1983)دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات لە تیپی (83ی هەورێ)ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەبێتە پێشمەرگە.
لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی خەڵکی باشووری کوردستان، لە ساڵی (1992)دا دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی #ئیلنجاغی گەورە#ی شارەدێی #تەقتەق#ی شارۆچکەی کۆیە، لە ساڵی (1994) دەگوازرێتەوە قوتابخانەی (هەیبەسوڵتان)ی بنەڕەتی ناو کۆیه، لەنێوان ساڵانی (1997-2007) لە دەستەی کارگێڕی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری گەڵاوێژ کاریکردووە، لە ساڵی (2008-2009) بووە بە بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە، لە ساڵی (2010)ەوە بووە بە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی پەروەردەیی زمانی کوردی لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەڕەتی و باخچەی منداڵانی کۆیە.
$لە بواری هۆنراوە و نووسیندا$
لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستەمەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانەوە نووسین و هۆنراوەی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی (2001)ەوە بەشداری ڤیستڤاڵی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری گەڵاوێژی کردووە بە هۆنراوەی (دەستەکانی ئاشوب) و خەڵاتی یەکەمی پێشبڕکێیەکەی بەدەستهێناوە.
$بەرهەمەکانی:$
1-دیوانێکی چاپ و بڵاوکراوەی هەیە بە ناونیشانی (نغرۆبوون) لە چاپخانەی شهاب لە شاری هەولێر لە ساڵی 2013دا.
2-دیوانی (بۆ ئەو ژنەی لە مانگ دەچێ)، دەستنووس، چاپ نەکراوە.
3-دیوانی (با عاشق بین)، دەستنووس، چاپ نەکراوە.[1]