زەڕین
من کەر، تۆکەر، ئەوانیش کەر
موچە، موچە
تاتی تاتی
حەچە، حەچە
هۆش هۆش
لەو وڵاتە کەس نازەرێ !!!
تاج و نەجمە، قات و ڕیبات
گیرفان بەتاڵ
بەبێ زمان
حەچە، حەچە
ماوەیەکە
گوێم لە زەڕینی کەر نییە
من دەزەڕم،
بەڵام خوایە
کەر بێ زمان بێ، نازەڕێ !!!
من، زۆر حەزم لەلوشکەیە
بۆ قەپۆزی ئەم گەمژەیە
شوانی مەڕە،
یا خود کەری ناو جۆگەیە
چیبکەم خوایە
بەبێ قاچم،
تەنیا قاچیش هی لوشکەیە
ئاخر کەرە !! پێمەکەنە
خۆ دەزانم ئەتۆ کۆیلەی
ورگت زلە
ئەی بێ مێشک چاک بزانە
تۆ بشفڕی وەک و کۆتر
کەر هەر کەرە !!
کەری دێزەین،
سمتمان خرە، بۆ نەقیزە
تێی وەژێنە
لەو وڵاتی حەچە، حەچە
شاعیر بین و
هونەرمەندبین
بروانامە و تاجمان هەبێ
لای ئەمانە
ناومان کەرە !!!
بێدەنگ، بێدەنگ
گوێتان شۆڕ کەن
چەپڵە لێدەن (کەر) ەوان هات
موچە، موچە
تاتی تاتی
حەچە حەچە
دەی هەڵپەڕن، جۆ تەواو بوو
(کا) مان بۆ هات !!!!!!
وریا جەلیزادە[1]