زارە، یەکەم فیلمی بێدەنگی کوردییە که له ساڵی 1926 لەلایەن (حەموو بەیگ نەزەریان) که خەڵکی قەفقاز بووە بەرهەم هاتووە.
لەسەر ڕەگەزی (حەموو بەیگ) بۆچوونەکان جیاوازن بەڵام بە پێی ئەوەی که لەکۆی ئەو 30 فیلمەی که بەرهەمیهێناوه 27 فیلمیان له سەر کورد و ژیانی کورد بووه، بۆیە زۆربەی بۆچوونەکان دەلێن کورد بووە.[1]