جۆری وشە: ناو
زستان: یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ و لە دوای پاییز دێت، لەم وەرزەدا شەو درێژ دەبێت و ڕۆژ کورت دەبێتەوە. ئەم وەرزە بە ساردی و سەرما جیادەکرێتەوە. وەرزی بارینی باران و بەفر و هەڵکردنی ڕەشەبای سارد و زریانە.[1][2]
زستان: (فەرهەنگی شێخانی)
زسان؛ جستان؛ زمستان؛ زووسان؛ زسان؛ زەسان؛ زۆسان؛ زمسان؛ زوسان؛ زمسو؛ زڤستان.
وەرزی دوای پاییز، وەرزێکی بە باران و ساردە.
زستان هات، بەرگی فەقیری دڕاند (پەند)
– وەک پێوەرێک بۆ کات بەکاردێ.
نموونە:
پار زستانێ هاتەوە.
ئەو ساڵ سێ زستان ڕۆیشتووە.[3]