بوونە سەید
رۆژێک پیاوێک دێتە دیوەخانی شاخەپیسکە و دەست ئەکا بە ئایەت خوێندنەوە، کەوا و عەبایی لەزەوی ئەخشا، شاڵێکی کەسکی بەستبوو، کوێخا حەوێز ئەڵێ: یاخوا بەخێرهاتی هەندێک زەکاتی دەغڵم لەلاماوە خانووەکەی لێ گرتووم کەسم دەست ناکەوێ بیدەمێ ئەوە چاک بوو جەنابت هاتی واچاکە بیدەمە توو، کوێخا کەمێک هەڵوەستەی کرد لە پاشان ووتی: لام وایە توو سەیدی مەلاش ئەڵێن زەکات بە سەید ڕەوا نییە، جا چی بکەین، ئیشەکه تێک نەچێ چاکە، کابراش ووتی: ئەوەی ڕاستی بێ سەید نیم ئەم شاڵەم بۆیە بەستووە شتێکم دەست بکەوێ، مەبەستی کوێخا ئەوە بوو ئه و خۆ گۆڕینەی لێ ئاشکرا بکا و هەندێک دەغڵی دایە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(53)[1]