رۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی هەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری هەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت هەر وەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی هەیە کە بریتین لە:
ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکو ساڵی 1ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش 700 ساڵ پێش زایین بوو.
لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#دا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
$بەهار$: خاکەلێوە (نەورۆز) (هەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
$هاوین$: پووشپەڕ - گەلاوێژ - خەرمانان
$پاییز$: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
$زستان$: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)
مانگەکانی کۆچی هەتاوی
ڕیزبەندی مانگەکان
ژمارەی ڕۆژەکان
ناوەکەی بە کوردی
ناوەکەی بە فارسی
مێژووەکانی بە ساڵی زاینی
مانگی 01 ژمارەی ڕۆژ 31 خاکەلێوە (فەرڤەردین - فروردین) 21ی ئازار – 20ی نیسان
مانگی 02 ژمارەی ڕۆژ 31 گوڵان (ئۆردیبێهێشت - اردیبهشت) 21ی نیسان – 21ی ئایار
مانگی 03 ژمارەی ڕۆژەکان 31 جۆزەردان (خۆرداد-خرداد) 22ی ئایار – 21ی حوزەیران
مانگی 04 ژمارەی ڕۆژەکان 31 پوشپەڕ (تیر-تیر) 22ی حوزەیران – 22ی تەممووز
مانگی 05 ژمارەی ڕۆژەکان 31 گەلاوێژ (مۆرداد-مرداد) 23ی تەممووز – 22ی ئاب
مانگی 06 ژمارەی ڕۆژەکان 31 خەرمانان (شەهریڤەر-شهریور) 23ی ئاب – 22ی ئەیلوول
مانگی 07 ژمارەی ڕۆژەکان 30ڕەزبەر (مێهر-مهر) 23ی ئەیلوول – 22ی تشرینی یەکەم
مانگی 08 ژمارەی ڕۆژەکان30 خەزەڵوەر ئابان-آبان 23ی تشرینی یەکەم – 21ی تشرینی دووەم
مانگی 09 ژمارەی ڕۆژەکان 30 سەرماوە (ئازەر-آذر) 22ی تشرینی دووەم – 21ی کانوونی یەکەم
مانگی 10 ژمارەی ڕۆژەکان 30 بەفرانبار (دێی-دی) 22ی کانوونی یەکەم – 20ی کانوونی دووەم
مانگی 11 ژمارەی ڕۆژەکان 30 ڕێبەندان (بەهمەن-بهمن) 21ی کانوونی دووەم – 19ی شوبات
مانگی 12 ژمارەی ڕۆژەکان 30/29 ڕەشەمێ (ئێسفەند-اسفند) 20ی شوبات – 20ی ئازار
$بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی هەتاویی کۆچیدا$
ساڵی کوردی (1321) ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (1400)ی هەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (2721 = 1321 + 1400)
یان ئەگەر ساڵی کوردیمان هەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی هەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین 1400 = 1321 - 2721)
$بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا$
یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. بەهاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. هەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی هەتاوی هاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا هاوکات نییە. ساڵی کوردی 700 ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:
ئەگەر لە نێوان 1ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا 20 یان 21ی مارس (واتە 1ی نەورۆز) بێت، 699 ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی 2005 بێت ئاوا دەکەین: (2704 = 699 + 2005)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان هەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(2005 = 699–2704)
ئەگەر لە نێوان 21ی مارس تا 31ی دیسامبر بێت، 700 دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر 2005 بێت ئاوا دەکەین: (2705 = 700 + 2005)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان هەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (2005 = 700–2705)
[1]