دەقی پەیامەکەی کۆمیتەی شەهیدانی #پژاک#:
ئێمە لە سەروبەندی هاتنی بەهار و نەورۆزی بەرخودانداین، ئه و جەژنە مێژووییە بۆ کوردان هێمای بەرخودان و تێکۆشانە لە دژی ستەم و داگیرکاری. به و بۆنەوە ئێمە ئه و جەژنە لە هەموو گەلی کورد و بە تایبەتی بنەماڵەی هێژا و سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ئازادی پیرۆز دەکەین. وێڕای ڕێزلێنان لە یاد و بیرەوەری سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری ئێمە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدان کە دامەزراندنی کۆمەڵگای ئازادی و دیموکراتیکە ئێمە تێکۆشان و بەرخودانی خۆمان درێژە پێدەدەین. داوا لە هەموو گەلەکەمان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییەوە بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن و یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بکەنەوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!