دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵان ڕاگەیاندنکاران وکارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بە بۆنەی تێپەڕبونی 43 ساڵ بەسەر دەست پێکردنی پەخشی ئێزگەکە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەرێزو گشت ئەوانەش دەکەین کەلەسەرەتاوە لە پاڵ ئەرکی پێشمەرگایەتیدا ڕۆڵیان هەبووە لەم ئێزگەیەدا.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان کە لە ڕۆژگاری سەختی خەباتی شاخدا بە ئامێرێکی زۆر سادەو ساکار و لە ژێر خێوەتێکدا دەستی بە پەخش کرد، بەڵام بۆ ئەو ڕۆژگارە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە نێو کۆڕی خەباتی سیاسی وچەکداریی کوردستان و عێراقدا و گوێی داگیرکەرانیشی دەزرنگاندەوە.
ئەم یادکرنەوەیەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، یادکردنەوەی بەشێکی زیندووی شۆڕشی نوێیە کە ڕادیۆکە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جۆشدانەوەی خەبات و بڵاوکردنەوەی دیدگاو گوتاری شۆرش و یەکێتیدا.
بۆ ئەم قۆتاغەش گرنگە کە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بە هەمان گیانی سەردەمی ئێزگەکە بەڵام بە شێوازی سەردەمیانە درێژە بە کاروانی میدیایی خۆتان بدەن و بە بەرنامە و برٍگەی ئامانجداری هۆشیاری بەخشین بەگوێگران و کۆمەڵانی خەڵک لە بوارە جیا جیاکانی ژیاندا، ئەمەش لە ستافی ئەو ڕادیۆ سەنگینە چاوەرٍوانکراوە چونکە درێژەپێدەری قوتابخانەیەکە کە هەستکردن بە لێپرسراوێًتی لە کاری میدیا لەپرەنسیپە سەرەکیەکانی کارکردنیانە.
دوبارە ساڵیادی دامەزراندنی ڕادێوی دەنگی گەلی کوردستان (ئێزگەکە) لە ئێوە و گوێگرانی پیرۆز بێت و شاد و سەرکەوتوبن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!