دەقی پیرۆزباییەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان بەڕێوەبەرو کادرو کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بەبۆنەی (43)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم، هیوای گەشەپێدان و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەم ئێزگە ئازیزەمان دەخوازم.
دەنگی گەلی کوردستان، لەقۆناغە جیاجیاکانی خەباتی ڕزگاریخواز و دیموکراسی گەلەکەماندا، سەرەڕای ئەوەی پەیام و ڕوانینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی گەیاندوە، ڕۆڵێکی کاریگەری لەجۆشدانی کۆمەڵانی خەڵک و بەرزکردنەوەی وورەی پۆڵاینی پێشمەرگە و بەهێزکردنی گیانی بەرخودان بینیوە بەتایبەت لە ڕاپەڕینی ئازاری 1991دا، ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە بەهەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزیی ستافەکەی، ئێزگەکە لەبەرەوپێشچوون و گەشەکردن دایە.
لەم ساڵیادەدا بەو پەڕی ڕێز و وەفاوە لە خزمەت و ڕۆڵی ئەو پێشمەرگە و کادر و خاوەن قەڵەم و میدیاکارانەش دەڕوانین کە لەقۆناغە جیاوازەکانی ئێزگەدا کاریان کردوە و بەشانازییەوە لە تۆماری سەروەرییەکانی شۆڕشی نوێ و مێژووی ئێزگەدا ناویان دەهێنرێت.
دووبارە پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرکەوتووبن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!