ناو: عەبدولحسەین
نازناو: شێخ عەبدولحسەین
ناوی باوک: مستەفا
رۆژی لەدایکبوون: #01-03-1964#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #پاڕەزان# ی سەربە شارەدێی #زەلان# ی شارۆچکەی #چوارتا#یە.
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراو و ئەفسەری پۆلیسە لە بنکەی پۆلیسی چوارتا، نووسەر و شاعیرە.
نموونەیەک لە هۆنراوەکانی کە بۆ شەهیدان #مامە ڕیشە# و موحسین و سەردار) نووسیویەتی:
تۆ، ، ، ئەی گوڵاڵە سورەی وڵاتم
گوڵە مەستانەی ڕەقەنی
گەرمیانم
شەڵاڵەی گڕی هەناوی بابە گوڕ گوڕ
مەندیلی لوتکەی قەندیلم
هەناسەی سپی کوێستانم
هۆرەی شوانی گەرمە سێرم
داسی دروێنەی جوتیارم
قەڵەمی دەستی خوێندکارو
زەبری دەستی کرێکارم
قرمەژنی نێو سەنگەرو
هاوڕێی محسین و سەردارم
تۆ تا ئەبەد وەکو حەلاج سرود بۆ حەق ئەڵێیتەوە
کوردستانیش لە خەرەنگی زامەکانتا
هەموو ساڵێک
لە کانوندا ئەژێیتەوە
مامە ڕیشەکەی گەرمیانم
تاجی سەری کوردستانم
[1]