ناو: جەزا
ناوی باوک: عەلی تۆفیق سەعید
ڕۆژ و ساڵی لە دایکبوون: #01-01-1964#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە دایکبووی 01-01-1964 ی شاری سلێمانییە، دانیشتووی گەڕەکی #کوردسات#ە، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم فەنییە، ساڵی 1984-1985 لە پەیمانگەی تەکنیکی موسڵ، لە خانووبەرەدا، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کارگێڕیدا ساڵی 2010-2011 لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی بازرگانی. ساڵی 1984 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی یەکێتییەوە کردووە.زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتی هەیە. لە ئێستادا (2022) سەرۆکی شارەوانی #سیتەک# ە.
$زمانەکان$
(کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) دەزانێت.
$ئەندامی ئەم ڕێکخراوانەیە$:
1- کۆمەڵەی ڕێکخستنەدێرینەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ە.
2- سەندیکای ئابووریناسانی کوردستانە.
3- ڕێکخراوی شارەوانییەکانی جیهان بۆ ئاشتی.
-بەشداری کۆنفرانسی هەشتەمینی ڕێکخراوەکەی کردووە لە 2013 لە هیرۆشیما و ناکازاکی- ژاپۆن
-بەشداری کۆنفرانسی نۆیەمینی ڕێکخراوەکەی کردووە لە 2017 لە هیرۆشیما و ناکازاکی- ژاپۆن
4- ڕێکخراوی ناوەندی ڕێگا بۆ پرسی #ئەنفال# و کیمیابارانی #دوکان#- شارباژێر.
5- کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان- ژاپۆنی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە.
$بواری کارکردن$:
1- سەرۆکایەتی شارەوانی #گاپیڵۆن# لە #01-06-2008#- #31-05-2011#. وەک یەکەم سەرۆک شارەنی دەست بەکاربووە.
2- سەرۆکایەتی شارەوانی #ماوەت# لە #03-01-2011#- #31-08-2014#
3-سەرۆکایەتی شارەوانی گاپیڵۆن لە #01-09-2014#- #28-02-2020#.
4- سەرۆکی شارەوانی سیتەک لە #01-03-2020# تا....
5- لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی #13-03-2004#- #31-05-2008#.
6- ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (UNFP- World food programme) لە #01-04-1995# -#31-12-2003#.
7- ڕێکخراوی کەیری ئوسترالی (Care International Australian) لە #03-01-1993# - #31-03-1993#.
[1]