مەلا مێزەری بۆ ئەفرۆشێ
وتراویشە: شێخ شێت دەکات و مەلاش سەرگەردان، مرۆڤ کاتێک سەرسام دەبێت ئینجا چ بە ماڵی دونیا، چ بە ژن و ئافرەتان یان هەر موڵک و سامان و کەلوپەلێکی گرانبەها، حاڵەتی وەرگەڕان لە بنەما سەرەکیەکانی خۆیدا ڕوودەدات و لە دین دەرچوون لە ناو کەسانی ئاینی وەکو شێخ و مەلا دێتەکایەوە، بەو دۆخە دەوترێت: مەلا مێزەری بۆ ئەفرۆشێ واتە لەدین وەردەگەڕێ وەکو وەرگەڕانی شێخی سەنعان بۆ کچە گاورێک.[1]