دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز خانەوادەی مامۆستا ئازاد عەلی.
لەناخەوە دڵگران و خەمبارین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوای مامۆستا ئازاد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری لەمەکتەبەکەمان، بۆیە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەوبنەماڵەی هەڤاڵی کۆچردومان دەکەین خوازیارین دواکۆست وناخۆشی خانەوادەکەتان بێت و ڕۆحی مامۆستائازادبەبەهەشتی بەرین شادبکات
مامۆستا ئازاد عەلی کورد پەرەرێک و نیشمانپەرەرێکی دڵسۆز بوو، یەکێک بوو لەکادرە دڵسۆزەکانی مەکتەبەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەسێکی بەوەفاو خۆشەویست لەناو هاوڕێ و دۆست و کەسەکانیداو کەسایەتیەکی دیاری شاری #سلێمانی# بوو بەداخەوە ماڵئاوای یەکجارەکی لێکردین ڕۆحی شادبێت
اناللە وانالییەراجعون
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!