ناونیشانی پەڕتووک: برووسکه؛ دوێنێ لە ڕۆژهەڵات ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا
ناوی نووسەر: #کەمال ڕەمەزانی# کەماڵ ڕەمەزانی
شوێنی چاپ: #کرماشان#
چاپخانە: تاقوەسان
دەزگای پەخش: کتاب شهر
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
پەڕتووکی سێیەمی کەماڵ ڕەمەزانییە کە لەلایەن چاپەمەنی تاقوەسانی شاری کرماشان چاپ و بڵاو بووەتەوه.
ئەم پەڕتووکە وەرگێڕانی 111 هایکۆ لە ناودارترین هایکۆنووسانی وڵاتی ژاپۆنە لەگەڵ شرۆڤە و لێکدانەوە و چۆنییەتی خوڵقاندنی هایکۆکان بە پێشەکیەکی جوان و زانستیانە لە مامۆستا سمایل ئەعزەمی.
ئەمە بۆ یەکەم جارە پەڕتووکێکی کوردی لەسەر هایکۆ بەم شێوازە چاپ و بڵاو دەبێتەوە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی بیانەوێ فێری هایکۆنووسین ببن و هەروەها بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر هایکۆ و هایکۆنووسین.
پەڕتووکەکە 128 لاپەڕەیه، نرخەکەی 58هەزار تمەنە و هایکۆکان لە فارسیەوە کراونەتە کوردی [2]