دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاژک:
ئێمە جەژنی نەورۆزی 2022 له و ژنانەی بە جۆشی بەهارێکی نوێ و بە گیانی شۆڕشەوە دەژین، بە گۆرانی سەرهەڵدانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکانی 8ی ئادارەوە تا نەورۆز بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی خۆیان دەیڕازێننەوە و لە هەموو گەلانی بەرخودێر پیرۆز دەکەین. ئێمە له و بڕوایەداین کە ئه و بەرخودانە لەگەڵ نەورۆز زیاتر گەورە دەبێت، دەگۆڕدرێت بۆ سەرهەڵدان و لەگەڵ ژیانێکی ئازاد دەبێتە قۆناغێکی گرنگ.
نەورۆز لە نەریتی کوردستاندا سەرەتای ساڵە. سەرەتای ژیانی ئازاد بە سەرهەڵدان و بەرخودانەوە ئافرێنرا و سەرەتای ژیانی ڕاستەقینەیە. نەورۆز سەرهەڵدانە. نەورۆز بە گەورەبوونی ڕابون لە بەرامبەر سیستمی داگیرکەر باڵادەستە، بەرخودانی گەل دەهێنێتە ئاراوە. نەورۆز له و واتایەدا جەژنی ژنانە.
لە دژی پاکتاو، داگیرکاری نەتەوەیی، کولتوری، جەستەیی و پیاوسالاری کە لە زوحاکدا بەرجستەبوو، بوێری نیشاندا. بە ڕێکخستن کردنی ئه و هەڵوێستە شۆڕشگێڕیە کۆمەڵایەتیە دەسەڵاتداری زوحاکەکانیان هەڵوەشاندەوە. له و واتایەدا نەورۆز بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییە. پیرۆزکردنی نەورۆز پیرۆزکردنی بە جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی شۆڕشێکە.
جەژنی نەورۆز بە دەستپێکردنی بەرخودانی پەکەکە وەک بزوتنەوەیەکی مرۆڤایەتی کۆمەڵایەتی، بزوتنەوەیەک بۆ ئازادی کوردستان گەیشتە واتایەکی نوێ. تۆوی سەرەتایی پەکەکە لە ڕۆژێکی نەورۆزدا چێنرا. ڕێبەر ئاپۆ دەمارەکانی ژیانی ئازاد-کۆمەڵگای ئازاد لە مێژوودا سۆراغ کرد و دۆزینیەوە. دەستنیشانی ئەوە دەکات کە ‘کوردستان کۆلۆنیایە و داگیرکراوە‘ و لە نەورۆزی 1973دا لەبەرامبەر داگیرکاریدا دەست بە بەرخودان دەکات. ئەمڕۆ ئه و ژنانەی کە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵایەتی و بیردۆزی پاژک کۆدەبنەوە و بەرەوە ئازادی ڕێدەکەن، بەرهەمی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی و نەورۆزی ڕێبەرایەتین. تێکۆشانی هەڤاڵ سارا کە لە ساڵی 1970دا دەستیپێکرد، وەک ڕابوونی ئازادی ژنێک نەورۆز واتای بە خۆیەوە بینیوە. هەڤاڵ سارا ئه و واتایەی بە درێژایی چەندین ساڵ قوڵتر کردووە و لە جەوهەری ئه و دا گەیاندویەتی خوداوەندی، ڕاستی ژن کە شەڕ دەکات، دەبێتە پارتی، سوپا، ئازاد و جوان دەبێت.
ئەمڕۆ ئێمە بە نەورۆزی 2022 ەوە بە شکۆی نەورۆزی 50هەمینی ڕێبەرایەتی دەژین. گەلەکەمان لەسەرەتای مانگی ئادار و تا ئێستا نەورۆزی ئەمساڵی بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، بە بەرخودانی و ئەوینی ئازادییەوە پێشوازی لێکردووە. هەروەک چۆن ژنانی کوردستان بە هەموو هەست، ڕامان و چالاکییە کۆمەڵایەتیەکانیان زیاتر پێشەنگایەتی کرد، ئەوەشیان بە 8ی ئادارەوە نەخشاند. پیرۆزباییەکانی ی ئادار دەریخست کە چۆن ژنانی کوردستانی نەورۆزی ساڵی 2022 دەکەن بە جەژنی ئازادی و بەرخودان. لەبەر ئەوەش ئێمە لە ئێستاوە ئاگری نەورۆز کە لە چوار لای کوردستان، لە گوند و گەڕەک و کۆڵانەکان هەڵکراون پیرۆز دەکەین. ئێمە لە گەورەوە تا بچوک بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە گۆڤەندی نەورۆزدا بەشدار دەبن. ئێمە له و باوەڕەداین کە ئه و جۆش و خرۆشەی نەورۆز تا کۆتایی ئادار بە بەرزی دەمێنێتەوە، چالاکی گەورەتر دەبن، ئەوەش پاشەکشێ بە هەموو دەسەڵاتەکان دەکات، ئه و دەسەڵاتانەی کە لە کاغەز پێکهاتوون تەختی زەوی دەکات و ئاستی ئازادییەک کە تۆڵەی قازی، #قامیشلۆ# و هەڵەبجە بستێنێتەوە دەهێنێتە ئاراوە و ساڵی 2022 لەسەر بنەمای ئازادی سەر لەنوێ دروستی دەکاتەوە.
ئێمە بە بۆنەی نەورۆزی 2022 کاوەی هاوچەرخ و ڕێبەری مێژوویی بەرخودانمان هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە و ئێمە جەخت دەکەینەوە کە تا ئه و کاتەی کۆمەڵگای ئازاد دەخوڵقێنین، ئێمە خاوەنداری له و میراتە دەکەین کە ئه و بۆی بەجێهێشتووین.
لە مێژووی کوردستاندا باج و قوربانی جوانبوون کە ئازادی لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی گەورەیە. ژنانی کورد جەستەی خۆیان کردووە بە تۆپەڵێک لە ئاگر و به و جۆرە نەورۆزیان پیرۆز کردووە و واتای مێژوویی نەورۆزیان بەدەستهێناوە. سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەی زەکیە ئاڵکان لەسەر قوللەکانی قەڵای ئامەد، پیرۆزبایی بە جەستەی مرۆڤ لەلایەن ڕەهشان دەمیرەلەوە سەرباری هەموو هێرشەکانی دوژمن، پێداگری و بڕیارداری ئازادی و هاوڕێیەتی ژنانی ڕۆناهی و بێریڤانەکان تێکۆشانی ئێمەیە. ئه و مێژووە وەک پارتی ئازادی ژنانی کوردستان پاژک هەموو کات ڕووناکمان دەکاتەوە. ئێمە وەک پاژک، جارێکی تر سڵاو له و چالاکیە بە گڕانە دەکەین کە کۆمەڵگای ژن دەخوڵقێنێت. ئه و چالاکیانە مێژووی ئێمەن، پاشەڕۆژ و پێشەڕۆژی ئێمەن. بڕیارداری ئێمە خاوەنداری لە پاشەڕۆژ و پێشەڕۆژی ئێمە لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئازاد و بەکۆمەڵگابوونی ئازادی ڕەهایە.
نەورۆزی 2022 دەبێتە سەرەتای دیدیار لەگەڵ ڕێبەرایەتی و ژنان تاکۆتایی ساڵ به و چالاکیانەی کە چەندین قات چالاکییەکانی نەورۆز تێدەپەڕێنن، پێشەنگایەتی کۆمەڵایەتی خۆیان پێکدەهێنن. چالاکی و بڕیارداری چالاکیەکی به و جۆرە ئێمەی ژنان دەکاتە پێشەنگی سەدە، سەدەی 21هەمینیش دەکاتە سەدەی ئازادی ژنان. ئێمە بڕوای خۆمان بە ئازادی لەگەڵ جۆش و خرۆشی نەورۆزی 2022 دەکەین بە یەک و به و جۆش و خرۆشەوە جارێکی تر جەژنی نەورۆزی هەموو ژنان پیرۆز دەکەین. له و بڕوایەداین کە گەلی کوردستان بە نەورۆزی 2022ەوەوە دەکەونە ساڵی ئازادییەوە. ئێمە لەپێشەوە ژنان، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە جۆش و خرۆژی نەورۆز گەورە بکەن و بە گیانی سەرهەڵدان گۆرشەپانەکان پڕ بکەن و پاشایەتی زەحاکەکانی ئەم سەردەمە هەڵوەشێننەوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!