دەقی پیرۆزباییەکە:
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان دەکەم، هیواخوازم مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان.
نەورۆز هێمای سەرکەوتنی هێزی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا و هەڵگری پەیامی ژیان و نوێبوونەوەیە، هەروەها سیمبولی کۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە و جەژنی سەرکەوتن و لێبوردەیی و ئازادییە، هیوادارم هاتنەوەی نەورۆز ببێتە مایەی هەوێنی نوێبوونەوە و ژیاندۆستی و قوڵکردنەوەی پتری گیانی پێکەوەژیان، ئومێد دەکەین هەموومان بە گیانی یەکڕیزیی و تەبایی سیاسی و کۆمەڵایەتی، پێ بنێینە نێو ساڵێکی نوێ لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
دووبارە نەورۆزتان پیرۆزبێت و هیوای ژیانێکی پر بەختەوەریی و ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
20ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!