هونەرمەندی گۆرانیبێژ #مەریوان سەفادین# وازی لە گۆرانی گوتن هێنا و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی زۆر بیرکردنەوە دواجار گەشتەمە ئەو قەناعەتەی، کە لەمڕۆوە #01-04-2022# واز لە کاری هونەری بێنم.
ئه و هونەرمەندە گوتیشی: ئەو بڕیارە لەمڕۆوە جێبەجێی دەکەم، بۆیە زۆر داوای لێبورن لە هەموو لایەک دەکەم، بمبورن کە جارێکی دیکە گوێتان لە بەرهەمی نوێی من نابێتەوە، هیوادارم ئەوەشی لە ڕابردوودا کردوومە، بووبێتە جێی ڕەزامەندی ئێوەی ئەزیز، دوبارە بمبورن.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 360 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!