جۆری وشە: ناو
واتا: ئاوێنە؛ جام
نەینک: ئاوێنە؛ عەینک؛ گوزگی؛ نوێنک؛ نەینووک
ئاوێنە: قودیک؛ عەینک؛ نەینک؛ نەینووک؛ جام
قوتیلە:ئاوێنەی گیرفان.
نوێنک: ئاوێنە؛ گوزگی؛ قودیک؛ عەینەک.
نەینووک: نەینک. [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #دڵ ئاوێنەی دڵە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هاتوومە جیهان چم بە چ کرد؟ تێگەی: هیچ
هەر بنج و بناوانی جیهان دەرخەی: هیچ
ڕووناکیدەرم، شەمم، کە فووم لێ کەی: هیچ
نەینووکی دەسی جەمم، لە بەردم دەی: هیچ!
#هەژار موکریانی#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! [1]