جۆری وشە: ناو
واتا: کەلەپووری باوکی مردوو؛ میراتی باب.
میراتی : ماڵی میرات[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: : میراتی کەر بۆ کەمتیارە.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
هەستە تێکۆشە ئەی کچی ژیری
میدیا و پاشای ناودار و تاکت
(سامت) لە دڵی دوژمن هەر ماوە
میراتی لاوی مەرد و بێ باکت
#سامی عەوداڵ#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!