جۆری وشە: ناو
واتا: ئەنگوچک فەرهەنگی شێخانی
کلانگوچک • فەقیانە • لەوەندی • کەلانگوچک • سۆرانی
0.24 م لەقۆڵ درێژدەبێتەوە هەمووی 1.15 م درێژە و شۆڕ دبێتەوە وەکو فەقیانەی کراسی ژنان و وەکو تیرێژی کراسی وایە. پیاویش وەکو ئافرەتان ئەم فەقیانەیە لە ژێر بەرگی سەرەوە دێننەدەرەوە، وەکو تیمە پەرۆکی سپی و دەق کراوە لەسەرەوە لە باسکی و خۆیانی دەپێچن. فەقیانە پارچە بەرگێکی کوردانەی زۆر ڕەسەنە. وا دەبێ فەقیانە جودا و سەربەخۆ دەبێ لە ئارموش یان نایلون دروستی دەکەن.
فەقیانە سپی، سەڵتە بابردوو دوژمنت بۆ چیە لە برسا مردوو. [پەند خا، ل307]
فەقیانە چەرموو فریشتەی شەوێ / شەوێ وەک ئێمەش قەت هەڵناکەوێ [گوڵاڵە، ل118][1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
زنجیری لە دەست و پێ چڕاندن
دەروازە و بەندی تێک شکاندن
ئەنگوچکی سپی نیایە نێو هەش
تەرمی مەمی گرتە مێز و باوەش
مەم و زین
#هەژار موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!