جۆری وشە: ناو
بازەبەرد؛ بەردەباز
واتا: پردەباز؛ بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە.[1]
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە
وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە
ناری
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!