جۆری وشە: ناو
بازەبەرد؛ بەردەباز
واتا: پردەباز؛ بەردی ناو چەم و بوار کە بەسەریا باز ئەدەن بۆ پەڕینەوە. [1]
بەیانی بوو شەشی ئەیلوول لەناکاو گوللەی وەک باران
ئەباری بۆ قڕی میللەت، ئەوەی پیرە و ئەوەی لاوە
بەدەم شەستیرەوە لاشە وەکوو زوربەی گەڵاڕێزان
لە ڕێدا عەینی ئەتوت بەردەبازی جۆگەلەی ئاوە
#ئەخۆل#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!