چێڵە بە کەڵ
لە هەولێرێ دەوترێت: چێرە بەکەرە، مانگا کاتێک بەکەڵ دێت، زۆر زەحمەت بەرزەفت دەکرێت، هاروهاج و شێت دەبێت بۆ گا و فڕ چاوی نابینێت و ملهوڕی مل دەنێت و ناتوانرێت پێشی لێ بگیرێت، جگە لەوەی کۆنتڕۆلکردنی بۆ خاوەنەکەی قورسە، گایەکەش وەکو پێویست ناتوانێت باری بهێنێت و مەرەخەستی بکات، گایەکە دەبێت خورت و بەهێز بێت و توانای غاردانی باشی هەبێت، چونکە تەنها دەتوانێت لەبای غارا بیکەوێتێ، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و لەناو خێڵی کوردان بە ژنێکی بێ شەرم و بێ حەیا دەوترێت: چێڵە بە کەڵ.[1]