ناونیشانی پەڕتووک: شاپەڕ
ناوی نووسەر: دڵدار داڵەڕێ
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
شاپەڕ ناونیشانی ڕۆمانێکی خەیاڵی زانستییە، تێیدا چەند ڕووداوێک باس کراون کە لە داهاتوودا ئەگەری هەیە یەخەی مرۆڤایەتی بگرن. ڕوداوەکانی وەک؛ (زریانی لمی، مردنی کتوپڕ، قەیرانی ڕۆحی) گەوهەری باسەکەن. هەموو گێڕانەوەکان لەسەر بنەمای زانستی هەڵچنراون و پشت بە ئەگەرەکان بەستراون.
ڕۆمانی شاپەڕ پەیوەست نییە بە هیچ شوێنێکی دیاریکراو، واتا جوگرافیایەکی دیاری کراوی نییە و تایبەت نییە بە شوێنێک، یان نەتەوەیەک، یانژی بیروباوەڕێکی تایبەت. پرسێکی جیهانییە و دەست دەخاتە سەر ئەو برینانەی کە لە ئێستا و لە ڕابردوو مرۆڤ کاری لەسەر کردنەوەی کردووە.
مەبەستی سەرەکی من لە نووسینی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە مرۆڤ بە خودی خۆی و سروشت ئاشت بکەمەوە، لەو پێناوەدا پشتم بەستاوە بە چەند چیرۆکێک کە هۆکارگەلێک بوونە بۆ دوورکەوتنەوەی مرۆڤ لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆی. وەک لە لاپەڕە 111 هاتووە؛
ئێمە بە دەرکردندراوی خیانەتپێکراوین بەرامبەر بە سروشت.