ناو: ڕووناک
ناوی باوک: عەزیز محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ڕووناک عەزیز محەمەد شێوەکارێکی کەرکووکییە لەدایکبووی شاری کەرکووکە دەرچووی ئەکادیمی هونەرە جوانەکانە لە بەغدا ساڵی 2000 تەواوکردووە. لە ساڵانی 2005 تا 2010 وەک مامۆستای وێنە لەسەرجەم چالاکی قوتابخانەکانی کەرکووک بەشداری کردووە. لە ساڵانی 1995-2010 شەش پێشانگەی تایبەتیی لە بەغدا کردۆتەوە. هەروەها شەش پێشانگەی تایبەتیی لە سوید کردۆتەوە. بەشداری دەیان پیشانگای کردووە لە ئێراق و وڵاتی سوید. ڕووناک عەزیز لە تابلۆکانیدا دەیەوێت خەموو کیشە و ململانێ مرۆڤەکان وەک پەیامێک بگەینێت.[1]