بە پێی پێگەی ماڵی کتێبی کوردی- #بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ# ناوی بەشداربووانی بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاگەیاند و پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردیش ناوەکانی هەر سێ بوواری؛ چیرۆک، شیعر و
لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەکات.
پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بەپێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەکانیان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد. ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.
ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.
یەکەم: لێکۆڵینەوە
هەورامان فەریق کەریم- سلێمانی – گوتاری یەکسانیی جێندەریی لە پەرتووکەکانی مافی مرۆڤ و پەروەردەی ئیسلامیی
ئاریان سەلیم خدر – سۆران – شوناس و خەباتی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان: فیلمی (زەر) وەک نموونە
د. ئەحمەد غوڵامی- بۆکان – سیاسەت بە واتەی دوورکردنەوە له ئەویدیی نوقسان
موحسین عەبدولڕەحمان- دهۆک- پەرتووکا (ئاناهیتا و گەمیڤان- پێنج دەقێن شانۆیێ) ڕاستییا کەفتنا بۆهایێن جڤاکێ کوردی خویا دکەت
محەمەد حەقمورادی- سنە – کوردبوون؛ “یەکایێتی چەندینە” و پرسی تەواویێتی
ئارش عومەر حسێن- سنە- شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان (نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)
توورەج خەسرەوی- سنە- نواندنەوەی دالی بۆش لە ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی لاکلائۆیی ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
محەمەد نەبی ئیبراهیم- سۆران -پرسیار وەک بنەڕەتێکی بوونگەرایی لە دیوانی”گەڕانەوەی زەردەشت”ی “ئەحمەدی مەلا”دا
دووەم: چیرۆک
شەمیسا ناسری- سنە – ئێوارەی ژنانە
دلبرین عەبدولفەتاح عەلی- دهۆک – دناڤبەرا دوو زللەهان دا
خاتره محەمەدی- سنە – چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات
ئەمجەد محمەد عەزیز- بۆکان- میوانی هەڵەمووت
کاروان محەمەد فەتاح- چەمچەماڵ- بارانی جێنیوەری
سەید شاڵاو- سلێمانی- نوقتەیەکی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووکەکە
ئەنوەر عەرەب- بۆکان- ئاخرجار کە لەگەڵ باوکم چووم بۆ سەفەر
سێیەم :شیعر
ئاراس ئەنوەر حەمەد ئەمین- سلێمانی- تۆ جیاوازنیت
بڵند باجەلان- هەولێر- جگە لە پیاڵە شکاوەکان
ئازاد بەهین عەلی- بەرلین- لە مۆدێڕنەدا بەشوێن خۆمدا دەگەڕێم
دڵدار موحەمەد- دهۆک – ژانێت عەسمانەکێ لێڤە بووی
شوان تۆفیق یاسین- کۆیە- ستێلا
گوڵاڵە عوسمان- سلێمانی- لێرە نەبوویت دەنا پێم دەوتی
جەمیلە چوپانی- بانە – زۆر ئەترسم پاکیزەیەک بمرم لە باوەشتا
فەرهەنگ فەریق سەمین- سلێمانی- نەمری لە وشەدا بۆ نمونە شەهید
میران سەعدوڵڵا ساڵح- چەمچەماڵ – سزاکانی ئیلۆهیم
داستان مارف کەریم- سلێمانی – دواهەمین گۆرانیت
هێمن قوربانی- سلێمانی- ڕەنگمان چاند