ناونیشانی پەڕتووک: بیڵیی گچکە و مینپینەکان
ناوی نووسەر: ڕۆد داڵ
ناوی وەرگێڕ: #داستان شەریف#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
ساڵی چاپ: چاپی یەکەم 2022
وەشانخانە: پەڕتووکخانەی ڕۆمان
ژمارەی لاپەڕە: 84 لاپەڕە [1]
پەڕتووکەکە باسی منداڵێک دەکات بە ناوی بیڵی؛ کە خۆزگە بەوە دەخوازێت بچێتە ناو دارستانەکە، دایکی پێی دەوت نابێت بچێتە ئەو دارستانەوە چوونکە مەترسیدارە.
ڕۆژێک بیڵی لە باخچەکەی بەردەم ماڵی خۆیاندا وەستابوو و بیری لە دارستانەکە دەکردەوە، پاشان دەنگێک لە مێشکیدا پێی دەڵێت: کە بچێتە ناو دارستانەکەوە، پێی دەڵێت: ئەوێ زۆر خۆشە و پڕە لە شیلکی کێوی و گوڵی ڕەنگاوڕەنگ...