$کۆمەڵانی داخۆیانی هاوبەش هەراوی خەڵکی کوردستان$!
کوردستانیانی وڵاتپارێز!
هەموومان دەزانین کە ڕەوشی باشووری کوردستان لە دووریانێکی مەترسیداردا گیری خواردووە، لەجیاتی چارەسەرکردنی، کەچی بە هۆی ململانێی ناڕەوا و بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی خەریکە بەرەو تونێلێکی نادیار تاو دەدرێ؛ بۆیە ئێمە وەکوو لایەنی سیاسی خەمخۆر گەیشتینە ئەو باوەڕەی کە ڕەوشی ئێستا، پێویستی بە خوێندنەوەی وڵاتپارێزانە و ڕاستگۆیانە هەیە، بۆ ئەو مەبەستە دوای پرس و ڕاوێژی هاوبەش، دوای گفتوگۆیەکی چر و پڕ، بەو ئاکامە گەیشتین کە ڕامان و دیتنی خۆمان بۆ ئێوەی بەڕێز ڕوون بکەینەوە و لێتان بخوازین کە پشتیوانی لە داخوازیەکانمان بکەن، تا پێکەوە بتوانین ئەم قۆناغە دژوارە تێپەڕ بکەین و بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر هەنگاو هەڵبگرینەوە. ئێمە لەسەر ئەم پرسانە هاوڕابووین:
1-پرسی دەستوور: هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی، بەهۆی ململانێ و بەرچاوتەنگی حزبایەتییەوە هەتا ئەمڕۆکە بێ دەستوورە، بۆیە خوازیارین کاری شێلگیرانە بۆ دەستوور بکرێ، بەڵام ئەرکی لە پێشینە ئەوەیە کە پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی بکرێتەوە، ئەوکاتە لە ڕاپرسیێکی گشتیدا شێوەی فەرمی خۆی وەربگرێ.
2-کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کە بە پشکی حزبەکان پێکێنراوە، هەڵبوەشێتەوە؛ دەخوازین کەسانی پسپۆڕ و بێلایەن شوێنی ئەندامانی ئێستای بگرنەوە، چونکە بەو هۆیەوە دەستکراوەتر دەبن و دەتوان سەربەخۆیانە کار بکەن و لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیاندا بۆ بڕیاری حزبەکان نەگەڕێنەوە.
3-یاسای هەڵبژاردن: پێویستە پێش هەڵبژاردن یاسای هەڵبژاردن لە یەک بازنەیییەوە بۆ فرە بازنەیی بگۆڕدرێ، بەو هۆیەوە نوێنەرانی ڕاستەقینەی ناوچەکان دەگەنە پەرلەمان و دەتوانن باشتر نوێنەرایەتی بکەن.
4-پرسی کۆتا: هەبوونی نوێنەر بۆ کەمینەکان شتێکی باشە، بەڵام شێوەی ئێستای کۆتا لە هەرێمی کوردستان کە بە دەنگی دیترانەوە دەگەنە پەرلەمان بارێکی قورس و لاسەنگی دروست کردووە، ڕاستی ئەوەیە کە پاڵێوراوانی کەمینەکان بە دەنگی ڕاستەقینەی کەمینەکانەوە هەڵببژێردرێن.
5-پرسی نەتەوەی دووەم: تورکمانەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نەتەوەی دووەمی هەرێمی کوردستانن، بۆیە تەرخانکردنی کۆتا کارێکی ناڕاستە، پێویستە ئەوان لە بازنەکاندا کێبەرکێ لەگەڵ لیست و پاڵێوراوەکانی دیکەدا بکەن، چونکە بەو هۆیەوە پێگە و سەنگایی ئەوان دەردەکەوێ.
1- #حزبی ڕزگاریی کوردستان#
2- #بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
3- کڵپەی نیشتمانی کوردستان
4- #پارتی ناوەندی کوردستان#
5- ڕێکخراوی پێشەنگی گەلی کوردستان
6- هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان
7- #بەرەی گەل#
#28-01-2022#
[1]