ناونیشان: وزەی خۆر
نووسەر: #عەلی کەریم ئیسماعیل#
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا خۆر وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی وزە بەکاردێت، بەراوورد بەهەموو ئەو وزانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە توانایەکی شاراوە و بێ سنوری هەیە لە وزەداندا. بڕی ئەو وزەی خۆرەی کەساڵانە دەگاتە زەوی نزیکەی(150000) کاتژمێر، ئەمەش سامانێکی گەورەیە بۆ جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا مادەیەکی پیش کەر نیە و لەبن نەهاتووە. سود وەرگرتن لەوزەی خۆر بۆ وڵاتانی باشور کۆسپی زۆری هەیە لەبەرهەم هێنانیدا کە تا ئێستا سودی لێ وەرنەگیراوە لەکاتێکدا زۆرترین ڕێژەی ڕوناکیان بۆ دەچێ بەڵام لەوڵاتانی باکوردا زۆر بڵاوە و تەنانەت بۆ گەرم کردنەوە و ساردکردنەوەی ماڵانیش بەکاردێت، لە داهاتوشدا تاکە وزەی خاوێن دەبێ لەبەکارهێنانیدا کە بەدەست هێنانی کەرەستە خاوەکەی هیچی تێ ناچێت.
$گرنگیەکەی$
1- وزەی خۆر بەسەرچاوەیەکی سەرەکی وزە دادەنرێت لەسەر ڕووی زەوی و وەک وزەیەکی نوێبووە ئەژماردەکرێ لەبەرامبەر سەرچاوەکانی تری وزە، ئەم سەرچاوەیە لەبەرامبەر سەرچاوەکانی تری وزەدا باشترە، چونکە ئەم وزەیە بەردەوام لەنێبونەوە دایە و کۆتایە نایەت، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی پیس بوونی ژینگەی لێ ناکرێت وەک سەرچاوەکانی تری وزە لەوانەش نەوت، هەروەها پاشماوە کەشی کەمە، ئێستا ئەم وزەیە بەکارهێنانی ڕوو لەزیادی کردووە بەتایبەت لەو وڵاتانەش کەپێش کەوتوون دەگەڕێن بەدوای دۆزینەوەی وزەی نۆی.
2- وزەی خۆر لە کۆنەوە بەکارهێنراوە، ئەغریقیەکان بۆ ڕوناک کردنەوەی پەرستگای (دلفی) لە یونان بەکاریان هیناوە، هەروەها ئەرخەمێدس ئاوێنەی ڕوچاڵی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی تیشکی خۆر، گەلە کەشتی ڕۆمانیەکان پێ بسوتێنن، تا ئێستاش لێکولێنەوە هەیە بۆ کەلک وەرگرتن لە تیشکە خۆر، خۆر وزەیەکی گەورەی لێ پەیدادەبێت وە بڕی تیشک دانەوەی خۆر کە پێویستی جیهان پڕ بکاتەوە بۆ مەبەستی بەرهەم هێنانی وزە دەگاتە(٪0,01) لە تێکرای ئەو وزەیە.
سەرچاوە: پەرتووکی گرنگی دیاردە جوگرافیەکان.[1]