ناونیشان: مێینە بوونم هەمیشە دارسنەوبەرێکی سەوزی بەر ڕەشەبا
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ژیان پڕیەتی لەهەڵدێر پڕ کۆسپ و تەگەره ئەوەی لێرەدا جوانە ئەوەیە کە هەمیشە بتوانین بەسەر سەرجەم نەهامەتیەکانی ژیامانا زاڵ بین
ژیانێکم بردە سەر پڕ لە بێ بۆنی باوکم بەڵام ژیانێک کە پڕبوو لەخۆزگە و ئاوات و خەونی جوان کە بە پشتیوانی خودا و جوهدی خۆم و دایکی میهرەبانم..هەمووی هاتە دی.
خەون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەناخی بەندەدا چرۆی ئەکرد هەمیشە سەوزی ڕۆحم و خەندەی لێوەکانم پەیامی ڕۆژێکی ڕوناکیان پێ ئەبەخشیم.
ژیان تاڵە ئەوەی کە تاڵیەکانی بۆمن شیرین کرد، دەستە ماندوەکانی دایکم بوو پێیە خۆڕاگرەکانی مێیینە بونم بوو.
هەربۆیە و بۆ هەمیشە من بەسەوزی وێنەی سنەوبەر ئەبمە دارێکی خۆڕاگڕی بەر ڕەشەبا ئەوەی کە هەمیشە هیوام پێ ئەبەخشێ شانازی و دەست خۆشیەکانی ئازیزانمە کە ئەتوانم هەمیشە سنەوبەر ئاسا هەرچوار وەرز بەسەوزی بمێنمەوە.
ڕەشەبا کاتێ هەڵ ئەکا هەمیشە هەوڵی شکاندنی لق و پۆپی درەختەکان ئەدات و وێرانی ئەخوڵقێنێ بەڵام کە گڕوگفی تەواو ئەبێت، ئاوڕێ ئەداتەوە بۆ دواوەی خۆی و ئەبینێ دارسنەوبەرەکان هەمیشە سەوز و لەباڵا دان.
هەمیشە خەندە و گوڵ و خۆشەویستیم دیارییە بۆئازیزانم سەوزیشم دیاریە بۆ ڕەشەبا.[1]