جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: 1-وەک برنج.
نموونە: ئەو ددانە برنجیەت چەند جوانە.
2- هەرەباش.[1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
چ نەشمیلەی ئەڵێی دەنکی برنجی
بە ڕوومەت میسلی شووشەی بێ گرنجی
لە سەرتاپاتەوە عەیبی نەبینی
هەچی کەس دای لە شێوەی تۆ سەرنجی
عەلی عارف ئاغا
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!