شوێن: نەزانراوە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: هوشیار زێباری
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
هۆشیار مەحموود محەممەد زێباری، ناسراو بە هۆشیار زێباری (لەدایکبووی 2ی کانوونی یەکەمی 1953) سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە. لە ماوەی 8ی ئەیلوولی 2014 تا 21ی ئەیلوولی 2016 وەزیری دارایی عێراق بووە، بەر لەوەش لە هەردوو خولی هەڵبژاردندا 2006 و 2010 بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی 1976 بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە و هەڵگری بڕواننامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی، هۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە. (ویکیپیدیا)