ناو: ڕەشید
نازناو: حەمەڕەشید #توکن#ی
ناوی باوک: عەلی سەعید
لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: گەرمیان-گوندی تووکن
$ژیاننامە$
عەمید ڕەشید تووکنی
(ڕەشید علی سەعید مەعروف ڕەسوڵ مەنسور قازی موراد)
لە ساڵی(1970) لەگ وندی(توکنی) سەر بە شارەدێی #سەرقەڵا# - شارۆچکەی#کفری# لە دایکبووە،
لە عەشیرەتی ڕوغزایی هۆزی سمایلە.
بنەماڵەکەیان پێشتر لە گوندی (مچەکوێری) سنووری #دەربەندیخان# نیشتەجێ بوون، لە سەرەتای سەدەی ڕابردوو کۆچیان کردووە بۆ سنووری قەزای کفری.
لە ساڵی (1985)چووەتە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بەبێ دابڕان تا ئێستا بەردەوامە،
لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندە و پێشمەرگەی قارەماندا کوردستان و ناوچەی گەرمیانیان بەجێ نەهێشتووە و درێژەیان بە خەباتی پارتیزانی داوە تاکوو ڕاپەڕین.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چەندین جار بریندار بووە و لە لێواری گۆڕ گەڕاوەتەوە.
لە پاش ڕاپەڕین سەرکەوتووانە لە چەندین کار و پۆستی سەربازی و حزبی و کارگێڕی و ئەمنی کاری کردووە.
له ساڵی(1998)به شداری خولی ئەفسەرانی کردووە له قەڵاچۆلان، بووە به ئەفسه ڕ له هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
جێگری فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییه.
بنەماڵەکەیان لە خەبات و کۆڕی تێکۆشاندا قوربانی زۆریان داوە، برایەکی شەهیدە و(62) کەس لە بنەماڵەکەیان لە ئەنفالدا بوونەتە قوربانی، کە (11) کەسیان لە خێزانەکەی خۆیەتی کە هەریەک لە (دایک و باوک و چوار خوشک و چوار برازا و براژنی).
بیرەوەریەکانی لە دووتوێی پەرتوکێکدا کۆکردووەتەوە بە ناوی #پارتیزانێک لەناو گڕ و کڵپەدا#، کە ناوەڕۆکەکەی باسی لە تاوانی دوژمنان و بەرگری، قوربانییەکانی ئەنفال و خەباتی پارتیزانیی دەکات.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/Rashid.ali132=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ڕەشید عەلی سەعید=KTML_Link_Facebook_End=