بزوتنەوەی گۆڕان: بڕیاری کشانەوەمان لە حکومەت نەداوە
جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
لەرێی ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە.
هەر لێدوانێکی دیکە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ ڕای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.[1]