جۆری وشە: ناو
واتا: بەهار؛ بوار.
وەرزی بەهار:
لە نەورۆزەوە سێ مانگ؛ بوهار، ؛ بوار؛ وەهار.
بەهار: لە (فەرهەنگی شێخانی) دا
بوهار • بهار • بوار • ڤەهار • بۆهار • بووار • باهار
یەکەم وەرزی ساڵ لەنێونەتەوەی کورد، وەرزی دوای زستان، وەرزێکی زۆر خۆشە و هەوا دەگۆڕێ. وەرزی بەهار بە سێ قۆناغ دەڕوات: 1. قۆناغی یەکەم، بەهاری ساوا: سەرەتای بەهار کە دەشتودەر و سەوزایی پەیدا دەکات و دار چرۆ دەردەکات و ساردی نامێنی 2. دووەم قۆناغ، جەنگەی بەهارێ: ناوەندی بەهار 3. قۆناغی سێیەم، بەهار پیربوون، نێرێنەی بەهار: کە کۆتایی وەرزی بەهارە و سەرەتای وەرزی هاوین
مەبەستی ئەوەبوو هەرچۆنێک بێ بگاتە بەهار. [گەدا، ل21]
دەچمە کانیێ خەزەرێ جێی ئاخ و کەسەرێ / هەموو فەسری بواران کار مامزی دێنە سەرێ
– ناوی کچانی کوردییە
– ئاوازی زۆر گۆرانی کوردییە، وەکوو ئەمانە: 1. دیسان بەهارە کەژ و کێو ڕەنگین 2. بەهار خۆشە شاری سەردەشت 3. بەهاران بەهارە هەستە بچینە سەیران 4. ئازیز بەهارە
– بەمەجاز واتە خۆشی و سەرکەوتن و دڵخۆشی
پایزە لەمن بەهارە لەتۆ / زەردەبن خەزان زەردەبن لیمۆ
بەهار بوو فەسلی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە [تاریک و ڕوون]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بەیتیان زۆر جوانە وەک خونچەی بوهار
مایەی شانازین بۆ کوردی هەژار
#لوتفی#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!