زنجیرەی دۆسێیە فەرهەنگی و فکرییەکان ژمارەی (12)
ناونیشانی پەڕتووک: $چەند دیدارێک دەربارەی ئەدەب، هونەر، کتێب و نووسین$
ناوی نووسەر: محەمەد هەریری
دیزاینی بەرگ و ناواخن: هادی هونەر
شوێنی چاپ: لەندەن
شێوازی چاپ: ئەلەکترۆنی
ساڵی چاپ: ئایاری 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
پێشەکی:
دەست بۆ بابەتی ئەدەبی و هونەری و گۆرانی و دراما و فیلم وشیعر دەبەم.
ئەو دۆسێیەی بەردەستت کۆمەڵێ وتاری هونەری و ئەدەبین دەربارەی هەندێ لە حالەتەکان و دیاردە هونەری و ئەدەبیەکان نووسراوە، تیایدا وەک نووسەرێک ئەو بوارە گرنگانەی مێژووی میللەتەکەمان هەڵدەسنگێنم، بە تایبەتی لە سەردەمی ئەو گەندەڵستانە و جەنگەڵستانەی کوردایەتییە شێوێنراوەدا.
لە بواری مۆسیقا و هونەردا کەسانێکی ئاست نزم و نقووم بوو لە گەندەڵی دراوی و جەستەیی و چەژەیی، باڵیان بەسەر گۆڕەپانەکە کێشاوە، ڕۆژانە زەوقی هونەریمان لەناو دەبەن. دەیانەوێت ڕەسەنایەتی بە هونەر و ئاواز و مۆسیقای کوردی نەهێڵنەوە. لە بواری دراماشدا، ئەوە دەڵێم هیچ میللەتێک لەسەر گۆی زەوی مێژووی پڕ لە درامای جەرگبڕ نییە وەک کورد، کەچی کاتێک دێن بۆ بەرهەمهێنانی درامایەکی هونەری، سیناریۆ و ئەدا و نواندن و دەرهێنان لەوپەڕی پەڕپووتی خۆی دەنوێنێ، بە قەد مناڵێکی وڵاتانیتر نازانن نواندن بکەن!
بەشێکی کتێبەکەشم بۆ شیعر و شاعیران تەرخانکردووە، لە سەرووی هەموویانەوە شاعیری گەورەی بێ وێنەی کورد #عەبدوڵڵا پەشێو#، کە لە دەیان بۆنەدا بابەتم لەسەر نووسیوە، بە شانازیەوە وەک مامۆستایەکی ژیانی خۆمی دەزانم، وانەی خۆشەویستی گەل ونیشتیمان و زمان لەو فێربووم.
[1]