ڕەفعەت مەولانزادە، ڕووناکبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە ساڵی 1869 لەدایکبووە، وە لە ساڵی 1930 کۆچی دوایی کردووە.
سەرنووسەری گۆڤاری (#هەتاوی کورد#) بووە لە 21 کانونی دووەمی ساڵی 1913 نووسینێک بڵاو دەکاتەوە و کە تیایدا دەنووسێت:
بۆ خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤاری هەتاوی کورد... کارەکانی هەتاوی کورد لە پێناوی بەرزکردنەوە و پێشخستنی کورد و پتەوکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتیاندا شایەنی ڕێز و پێزانینە... ئێستا ئەرکی ئێمەی کورد ئەوەیە چارەیەک بۆ دەردی خۆمان بدۆزینەوە... سەرەتا زمان پێویستە بۆ ئەوەی کورد هۆشیار بکرێتەوە، مافی هەبوون و مافەکانی ژیانی پێ بناسێندرێت و بخرێتە سەر ڕێی پێشکەوتن... سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ لەناو کورداندا ژمارەیەکی زۆر زانا و نەجیب و زمانزانمان هەیە، پێویستە ئەمانە کۆ بکرێنەوە و دەزگایەکی زانستی بۆ زمان بێتە دامەزراندن... با خۆمان ئامادەبکەین و پاشان بگەڕێینەوە بۆ کوردستان... [1]