ناو: فاتمە
ناوی باوک: شێخ مەجید مەعروف
رۆژی لەدایکبوون: #1940#
شوێنی لەدایکبوون:شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئەو ژنە تێکۆشەرە دایکی هەڤاڵ #بێستون سابوراوایی#-ە و هاوسەری عەبدولڕەحمان کاکە حەمەی شێخ مەلا ئەحمەدی گەڵنێری-یە دانیشتووی گوندی #سابوراوا# ی شارەدێی #پیرەمەگرونە#
فاتمە باس لە خەباتی خۆی دەکات و دەڵێت: لە ساڵی 1977 پەیوەندیم کرد بە ڕیزەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە، هاوسەرەکەشم تێکۆشەرێکی دێرینە پێشمەرگەی باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی بوو، لە ساڵانی شەستەکاندا لە #بەکرەجۆ#، لە ڕێگەی شەهید #غەریب هەڵەدنی#یەوە بەردەوام بووم لە تێکۆشان و کاری ڕێکخراوەیی هەر لە ڕێگەی شەهید غەریب و مەلا عەلی کۆکەیی، بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیم لە سنووری #سوورداش#ەوە دەگواستەوە بۆ ڕێکخستنەکانی ناو شار.
گواستنەوەی تەقەمەنی
ئەو ئەو هەڤاڵەی یەکێتی باس لەوەش دەکات سەرباری ئەوەی دەوری تەتەری بینیوە لە نێوان ڕێخکستنی شاخ و ڕێکخستنی شاردا، بەتایبەت بۆ سلێمانی و بەکرەجۆ، چەندین جار ئەرکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی پێسپێردراوە لە دۆڵی سوورداشەوە بۆ ناوشار.
فاتمە شێخ مەجید دەڵێت: بەردەوام هاتووچۆم دەکرد لە نێوان شارو گوندەکانی کوردستان وەک: دۆڵی #جافایەتی# و #هەڵەدن # و #سەرگەڵوو# #بەرگەڵوو# بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ هاوسەرەکەم نەهامەتی زۆرمان بینیوە و لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گرتن و بەندکردن و ئەشکەنجەدراوین، لە ساڵی 1986 لە سەرگەڵوو نیشتەجێبووین و ماڵەکەمان لە بەکرەجۆ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە داگیر کراو درابوو بە ماڵە جاشێک تا ڕاپەڕینی ساڵی 1991 دەربەدەری زۆرمان بینی بەهۆی هاوسەر و بێستونی کوڕمەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەستی نەتەوایەتی زاڵبوو بەسەر تەواوی خێزانەکەمدا، لە دژی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو خەباتمانکرد بۆ ئەمڕۆ تا ئەم ڕۆژە ببینین.
[1]