ماڵی دزێتی، مەگەر شه و بکرێت بەخۆدا
دز، ئه و کەسەیە بەنهێنی شت و مەک و زێڕ و زیوو و کەل و پەل و پارەی خەڵکی دەبات، یاخود بە دەمامکەوە بە ئاشکرا کاروان و قەتاران ڕووت دەکاتەوە، لە هەردوو باردا دزیاری نهێنی و شاراوەیە چ بە دەمامکەوە بێ چ بە شه و و لە نادیاریدا ئەنجام درابێت، ئه و ماڵ و کەل وپەل و جل و بەرگەی بە دزیاری پەیدابوو بێت، هەر دەبێت بە دزیش ساغ بکرێتەوە چ خواردن بێت یان پۆشاک و بەرگ و کەل وپەل و ئامێر و....تاد بێت، ئینجا کاتێک باسی(شەو) دەکرێت وەکو مەحوی گەورە شاعیری کورد فەرموویەتی: سەتری گوناحکارانە شەو، یان کورد دەڵێت: کوڕ هەبێت تاریکە شه و زۆرە، شه و قەڵای مێردانە، لێرەدا شه و بۆیە هاتووە، چونکە شه و تاریک و نهێنگر و پەنهانه، ماڵ و کەل وپەلی دزراویش: چونکە خۆت خاوەنی نیت ناتونیت بە ئاشکرا لەبەری بکەیت یان بیخۆیت یان پێی بسوڕێیتەوە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کاری شەرمەزراری و سەرشۆڕی و ڕەزیلی و حەرام و نابەجێ و یاساغ و ڕێگەپێنەدراو، وەکو ڕێنوێنی و ڕێنمایی و ئامۆژگاری وتراوە:(ماڵی دزێتی، مەگەر شه و بکرێت بەخۆ دا).[1]